ئەمڕۆ، لە بیرەوەرییەکی شکۆدارداین 35 هەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، یەکەمین مەشخەڵی ئەوئاشکرایە لە دوای وێرانبوونی شەنگال بەهۆی جەنگی داعش، گەنجانی ناوچەکە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەستیان کردووە بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ڕۆشنبیری کوردی. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا، کتێبخانەیەکیان دامەزراندووە بۆ پەرەپێدانی خوێندنەوە و زانیاری لە ناو کۆمەڵگادا. بۆیڵ ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بەردەوام بەشک بین لە زیندوکردنەوەی کلتورو ڕۆشنبیری گەلەکەمان، ئیدارەی کتێبخانەکە بە سوپاسەوە کتێبەکانیان لە دامەزراوەکەمان وەرگرت و هیوایان خواست کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەردەوام هاوکارو پشتوانیین بێت بەپێی زانیارییەکان، ئەم کتێبخانەیە لە ئێستادا پێویستی بە ژمارەیەکی زیاتر لە کتێب هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر خزمەت بە خوێنەران و گەنجانی شەنگال بکات..هەر بۆیە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتودا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی پەرتوک بۆ ئەو کتێبخانەیە ڕابگەیەنین
سلێمانی،٢٩ی نیسان ٢٠٢٦
لەو کۆبوونەوانەدا، گرنگی یەکگرتن و هاوکاریی نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە باسکراوە، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا کە کورد پێویستی بە یەکڕیزی و هاوبەشی زیاتر هەیە و دەبێت، بە هەموو جیاوازییە ئاینی و فکرییەکانەوە، لە دەوری ئامانجێکی هاوبەش کۆببینەوە و پشتگیریی یەکتر بین.. پرۆژەی یەکخستنی هۆزە کوردیەکان تەنها هەوڵێکی ڕێکخستنی نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی نیشتیمانییە کە لەسەر بنەمای متمانە، یەکگرتن و ئامانجە هاوبەشەکان کاردەکات.. لە ئێستادا، ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان و ئەندامانی پەیوەندیدار، بە پێکەوە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەیەکی سەرتاسەری هۆزەکان، لەو کۆنگرەیەدا کە بڕیارە ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرایەتییەکی فراوان لە هەموو هۆز و توێژەکانی کوردوستان لەخۆ بگرێت . ئامانجی ئەم کۆنگرەیە بریتییە لە پەیوەستکردنی هەوڵەکان، بەهێزکردنی یەکگرتن و دانانی ڕێبازێکی هاوبەش بۆ داهاتووی نیشتیمانی. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە بە پێی فەلسەفەی هزریی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی هەوڵ دەدرێت داهاتوویەکی یەکگرتوو، سەقامگیر و بەهێز بۆ کوردوستان بنیات بنێین و تەنها هۆزەکان نا، بەڵکو هەموو گەلی کورد پێویستە لەم ڕێکخستنە کۆمەڵایەتی و نیشتیمانییەدا وجودیان هەبێت.
کوردستان،٢٣ی نیسان ٢٠٢٦
١٤ی نیسان
ئەنفال
بیرەوەرییەکی لەبیرنەکراوی گەلەکەمان، ڕۆژی تاوانی ئەنفال کە لەلایەن ڕێژیمی بەعسەوە بەرامبەر گەلی کورد
ئەنجامدرا
یادەوەری تاڵی جینۆساید و تاوانی برینێکی سارێژنەبوو لە جەستەی نەتەوەکەمان بەرێزەوە دەکەینەوە ، ئەنفال
کارەساتێکە کە بۆ هەمیشە لە ویژدانی زیندووی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و بەوەفاداریمانەوە ئەمڕۆژە پڕئازارە
وەبیردەهێنینەوە و دەیکەینە دەرفەت بۆ پابەندبوونی زیاترمان بە پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و هێنانەدی
مافەکانی کۆمەڵانی خەڵک
ئەنفال تەنها تاوانێک نەبوو، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامە و بوونی گەلێک
نەمری بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەربەرزی بۆ کەسوکارە خۆ ڕاگراکەیان
ڕاگەیاندنی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
سلێمانی،١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی بەڕێز خاتوو ماردین جلال، شارەزا لە بواری یاسای نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی تەنها بە شێوەیەکی زانستی، ئەکادیمی و بەرپرسیارانە لە پرسی نیشتمانی دەڕوانێت و هیچ جۆرە لە لایەنگرییەکی سیاسیی ناکات.ئەو دەڵێت: «بۆ واقیعی کوردستان چی پێویست بێت، ئەوە دەکەین.» ئەم ڕێبازی زانستی و نیشتمانییە بنەمای سەرەکیی کار و هەڵوێستی کۆبەستمانە
سلێمانی،٤ی نیسان ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی بەردەوامی چالاکییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە تەواوی شارەکان و پارچەکانی کوردستان، سەرۆک و بەرپرسانی کۆبەست سەردان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هەولێر ئەنجام دا خاتوو ماردین جلال، پارێزەر و سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە یاوەری خاتوو سەلوە هەنارەیی بەرپرسی ئەنجومەنی خانمانی کۆبەست لە هەولێر و بەڕێز کاک لوقمان، کەسایەتی دیاری شارەکە، سەردانێکیان بۆ لای بەڕێزان حاکم هاوڕێ و کاک نەجمی عومەر ئاغای سورچی ئەنجام دا.ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخستنی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، و بەهێزکردنی هاوکاری نێوان چین و توێژەکانی کوردستان.لە دانیشتنەکەدا باس لە گرنگیی یەکڕیزی و هاوکاری نێوان هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە کرا، هەروەها پلان و پێشنیارەکانی داهاتوو بۆ چالاکییەکانی کۆبەست بە وردی گفتوگۆ کران
هەولێر،٢٨ی ئازار ٢٠٢٦
بە داخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری هۆزی هورمزیار، مام غەفور ناسراو بە مامەغەفەمان بیست. بەم هۆیەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی هۆزی هورمزیار، هەموو خێزان و کەسوکار و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین. داوا لە خودای گەورە دەکەین کە بە ڕەحمەتی بەرین و میهرەبانیی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی لە بەهەشتی بەرزدا بێت. سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە کەسوکارو دۆستان و خۆشەویستانی..
«الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ * أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ»
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی
سلێمانی،٢٣ی ئازار ٢٠٢٦
هیوا و ئاواتمانە ئەم دوو جەژنە پیرۆزە کە پڕن لە مانای ژیانەوە، ببنە سەرچاوەی هیوای نوێ، یەکگرتویی قووڵتر و هاوپشتییەکی بەهێزتر بۆ گەلی کورد. با ئەم جەژنانە بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان، کۆتایی هێنان بە کێشەکان و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئارامتر و یەکگرتووتر. با جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز ببنە هۆکاری لێبوردەیی، لێخۆشبون، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە مرۆڤایەتی و نیشتیمانییەکانمان.
هیوادارم ئەم دوو جەژنە ببنە سەرچاوەیەک کە هەموو کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەست بە هێز، هیوا و ئایندەیەکی ڕوونتر بکەن. هەمومان پێکەوە بە ڕووحێکی یەکگرتوو و دڵێکی پڕ هیوا، بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین.
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی
سلێمانی،١٩ی ئازار ٢٠٢٦
بەڕێز مامۆستا مەلا نادر بەرپرسی ئەنجومەنی ئاینزانە نیشتمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە 23 هەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئێوارەخوانێکی تایبەتی بۆ تەواوی کەسایەتییە ئاینییەکان لە هەموو ئاینە جیاوازەکان و ئاینزانە نیشتیمانییەکان ڕێکخست.. ئەم خوانە، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان پێکهاتە ئاینی و ئاینزاکانی وڵات بەڕێوەچوو. لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان باسیان لە گرنگی یەکڕیزی، هاوبەشی و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا کرد. مامۆستا مەلا نادر لە وتارێکی کورتدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مانگی ڕەمەزان مانگێکی پیرۆزە بۆ لێبووردن، هاوکاری و نزیکبوونەوەی مرۆڤەکان لە یەکتر، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی ڕوحی هاوبەشی و یەکگرتوویی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا. خوانەکە لە کەشوهەوایەکی پڕ لە ڕێز و یەکگرتوویی دا کۆتایی هات، و بەشداربووان هیواخواز بون کە ئەم نەریتە باشە ساڵانە بەردەوام بێت و ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان هەموو پێکهاتە ئاینییەکانی کوردوستاندا
سلێمانی،١٣ی ئازار ٢٠٢٦
بە خەم و داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی شۆڕشگێڕ و پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی، کەسایەتی ناسراوی کوردستان، بەڕێز کاک ساڵح موسلیمان بیست. کۆچی ئەم سەرکردە دڵسۆزە زیانێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بۆ موجادەلەی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
کاک ساڵح موسلم بە ژیانی پڕ لە تێکۆشانی، خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی گەل و پاراستنی ماف و ئازادیی گەلی کورد. یاد و ناوی ئەو وەک سەرکردەیەکی ڕاستەقینە و دڵسۆز هەمیشە لە مێژووی نەتەوەکەماندا بە ڕێز و شکۆوە دەمێنێتەوە.
بە ناوی هەموو ئەندام و پشتیوانانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانییەوە، پڕ بە دڵ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد، خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو دۆستان و ناسیاوانی ئەم سەرکردە مەزنە دەکەین.
داوا لە خودای باڵا و بەخشندە دەکەین بە ڕەحمەتی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت، لە گوناهەکانی بیبەخشێت، گۆڕی پڕ لە نور بکات و لە عەزابی گۆڕ و ئازاری ڕۆژی قیامەت بیپارێزێت، و لە بەهەشتی خۆیدا جێگەی بکاتەوە، خودای گەورە و میهرەبان سەبووری و دڵنەوایی بدات بە گەلی کورد و بە تەواوی خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو دۆستان و ناسیاوانی و تەواوی تێکۆشەرانی هاوڕێبازی کۆچکردوو.
﴿الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی
سلێمانی،١٢ی ئازار ٢٠٢٦
لای ئێمە هەزاران چیرۆکی شانازی و قارەمانێتی هەشتی مارس هەیە بۆیە ژنی کورد لە ژنانی هیچ نەتەوەیەکی تر ناچێت، ژنان لای ئێمە تەنها تێکۆشەری ئازادی خۆیان نین، بەڵکوو ڕابەر و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی هەموو کوردستانن لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پەیمان دەدەین هەمیشە هێز بین بۆ ژنان، بەهێزی ژن بەهێزی کوردوستانە
سلێمانی،٨ی ئازار ٢٠٢٦
پرسەنامە
ئینا اللّه و إنا إلیه راجعون
بە داخو ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مصطفی { بەرێوەبەری پێشوی پەروەدەی سلێمانی } مان بیست،کە دەکاتە برای بەڕێزان کاک شێخ جەعفەر شێخ مصطفی جێگری سەرۆکی هەرێم، کاک شێخ دلێر شێخ مصطفی و مامی خاتوو ڕێزانی شێخ دلێر، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و داوا لە خودای باڵاو بەخشندە دەکەین بە ڕەحمەتی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت، لە گوناهەکانی بیبەخشێت، گۆڕی پڕ لە نور بێت و ، لە عەزابی گۆڕ و ئازاری قیامەت بپارێزێت، لە بەهەشتی خۆیدا جێگەی بکاتەوە، خودای میهرەبان سەبووری و دڵنەوایی بە تەواوی خێزان و کەسوکار و بنەماڵەکەیان و هەموو دۆستان و ناسیاوانی بدات و ئەو خەم و بارە قورسە لە دڵیاندا سووک بکات. .«الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ * أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ»
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی
سلێمانی،٦ی ئازار ٢٠٢٦
ئەمڕۆ، لە بیرەوەرییەکی شکۆدارداین 35 هەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، یەکەمین مەشخەڵی ئەو
ڕاپەڕینە شاری خۆڕاگر و بەهێزی ڕانیە هەڵیانگرساندو و کردیانە نیشانەی ئازادی و ئیرادەی گەلێک
ڕانیە، ئەو شارەیە کە مێژووی خۆی بە خوێنی قوربانیان و بە ئازایەتی خەڵکەکەی نووسییەوە ؛ شارێک کە بووە
ناوەندی هیوای ڕاپەڕین و سمبولی بەرخۆدان. بۆیە بە شانازییەوە دەڵێین کە ساڵی ڕابردوو، لە کۆڕبەندی گەورەی
خۆماندا نازناوی “پایتەختی شۆڕشەکان” مان بەخشی بە شاری ڕانیە، چونکە شایستەی ئەو نازناوەیە و زیاترە
لەو ڕۆژە مێژووییانەدا، خەڵکی ڕانیە وانەی ئازایەتی و یەکگرتووییان دا بە گەلی کوردستان
ئەمڕۆ لە مێژوی کورددا پەیامێکی نوێیە بۆ داهاتوو؛ پەیامی یەکگرتوویی، ئاشتەوایی و بەرپرسیاریی نیشتیمانی
لەو بۆنەیەدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خەڵکی بەڕێز و خۆڕاگرى ڕانیە و هەموو گەلی کوردستان دەکەین
هیوادارین ساڵڕۆژی ڕاپەڕین ببێتە هۆی نوێکردنەوەی پەیمانمان بۆ یەکگرتوویی، بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان و بۆ
درووستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکان
ماردین جەلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی،٥ی ئاداری ٢٠٢٦
ئەم قۆناغەی شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران تەنیا پێکدادانێکی سەربازی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی
قووڵە لە هاوسەنگی هێزی ناوچەییدا ، کە هەموو ناوچەکەی خستوەتە بارودۆخێکی نائارام و هەستیار. لێدانی
سەرکردە پلەبەرزەکان و هەڕەشەی گواستنەوەی شەڕەکە بۆ ناوچەی کەنداو و فشاری سەر دورگەی هورمز نیشانەی ئەوەیە
کە پێکدادانەکە گەیشتووە بە قۆناغێکی ستراتیژی کە تێیدا دەوڵەتەکان بە بێ ڕووپۆش، بەرژەوەندیی مانەوە و
ئاسایشی خۆیان دەکەن بە بنەمای بڕیارەکانیان
لە ناو ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا عێراق لە شوێنێکی هەستیاردا وەستاوە، لە لایەکەوە پەیوەندیی ئاسایشی لەگەڵ
ئەمریکا هەیە و لە لایەکی ترەوە کاریگەریی هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوخۆی وڵاتدا بەردەوامە، ئەمەش
دەتوانێت خاکی عێراق بکاتە گۆڕەپانی شەڕی نیابەتی و فشاری سیاسی و مووشەکی. لە هەمان کاتدا زیادبوونی نرخی
نەوت دەرفەتی ئابووری دروست دەکات، بەڵام ئەگەر سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی نەبێت ئەو دەرفەتە ناتوانێت ببێتە
گەشەیەکی پایەدار
بۆ هەرێمی کوردستان ئەم قەیرانە تاقیکردنەوەیەکی مێژووییە. گرنگیی جیوپۆلیتیکی هەرێم و بوونی هێزی
هاوپەیمانان و نزیکبوونەوەی سنوورەکان وەک هۆکارێکی هەستیار دەتوانێت ئەم ناوچەیە بخاتە ناو بازنەی هەڕەشە،
ئەگەر هەست بکرێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری هاوکێشەکەیە
بۆیە سیاسەتی هاوسەنگی و لۆژیکی و زیرەکانە، تاکتیکێکی کاتی نییە، بەڵکو ستراتیژیی مانەوەی نەتەوەییە. هەرێم
نابێت خۆی بخاتە بەرەی هیچ لایەنێک، بەڵکو پێویستە دیپلۆماسیی چالاک، یەکگرتوویی سیاسی ناوخۆیی و رێکخستنی
یەکگرتووی هێزی بەرگری بگرێتەبەر بۆ ئەوەی نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی نیابەتی
ئەم قەیرانە هەرچەندە مەترسییەکی گەورەی تێدایە، بەڵام دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک ئەگەر ئێمە بە هۆشیاری و
یەکگرتوویی مامەڵەی لەگەڵ بکەین. کورد دەتوانێت گرنگیی ستراتیژیی خۆی بەرز بکاتەوە، ئەگەر بتوانێت خۆی وەک
ناوچەیەکی سەقامگیر و باوەڕپێکراو نیشان بدات، دامەزراوەکانی بەهێز بکات، هێزی بەرگری یەکخات و پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکانی فراوانتر بکات. لە دنیایەکدا کە هاوسەنگی هێز بە خێرایی دەگۆڕێت، ئەو ناوچەیەی کە
سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی هەبێت دەبێتە هاوبەشێکی گرنگ و بەهێز
ئێمە وەک هێزێکی نیشتیمانی بڕیار دەدەین کە پاراستنی ئارامی ناوخۆ، یەکگرتوویی سیاسی و بەرژەوەندیی باڵای
نیشتیمان بکەین بە سەرچاوەی هەموو هەنگاوێکمان. پێمان وایە بەشداربوون لە شەڕی نیابەتی چارەسەر نییە ،
پێویستە کورد خۆی نەخاتە بەرەی هیچ هاوکێشەیەکی دەرەکی. چارەسەر تەنیا لە هاوسەنگی، هۆشیاری و دامەزراندنی
هێزی ناوخۆیی بەهێزدایە
ماردین جەلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی،٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦
بە ئامادەیی بەڕێز کاک خالید نەجار.. کەسایەتی دیاری شارۆچکەی کەلار، لەگەڵ بەڕێز پارێزەر ماردین جلال سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کۆبونەوەو گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان دەربارەی بەهێزکردنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتیماییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانیی و بەهێزکردنەوەی کلتوری کوردی ئەنجام دا.
سلێمانی،٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦
بەشدار لە پرۆژەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بۆ نوسینەوەی مانیفیستۆی ڕێکخستن و کەسایەتی نوێی خانمانی
کورد
جەژنی خدر ئەلیاس پیرۆز بێت لە هەموو خوشک و برایانی ئێزیدیمان، هیوادارین ئەم ڕۆژە پڕ بێت لە ئاسوودەیی،
خۆشەویستی و بەرەکتی خودا.
با ئەم جەژنە ببێتە هۆی نوێبوونەوەی هیوا و دڵخۆشی بۆ هەموو خوشکان و برایانی ئێزیدی و یەکڕیزی نەتەوەیی
گەلی کورد
ڕاگەیاندنی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی،٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
(نەتەوەیم بە شانازییەوە)
ڤیلایەکی 300 مەتریم هەبوو
لە گەرەکی لانەستی سەرێی کەسنەزان،
دوای بڕیارم دا بیفرۆشم. خاوەن عەقارات کڕیارێکی عەرەبی بۆم هێنا وتم تۆ بۆچی ئەتەوێ خانو لە کوردستان بکڕی؟
وتی ئێمە سێ براو سێ ئامۆزا لێرە خانومان کڕیوە ئەوەی ئێوەش هەر بۆ برازایەکی خۆمە ئەمەوێ بۆی بکڕم،
منیش وتم من خانو نافرۆشم دوای دوو جاریتر هاتەوە وتم بۆت نیە بەزۆر ڕازیم بکەی من خانو نافرۆشم. باشان وتمە
خاوەن عەقاراتەکە وتم من خانو لەکوردستان چۆن دەفرۆشم بە عەرەب. لە وەڵامەکەیا خاوەن عەقارات وتی عەرەب
باشتر پارە بە موڵک دەدەن. وتم من بە کەم پارە دەفرۆشم بە کوردێکی هاو نیشتیمانی خۆم بەڵام بە گران نادەم بە
عەرەب جونکە ئەوە شەرەفمە.
سەلوا هەنارەیی
بەرپرسی خانمانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی /هەولێر
هەولێر،٢١ی شوباتی ٢٠٢٦
هونەرمەندان بە هونەری خۆیان کلتورو شوناسی نەتەوەییان پاراستووە،.. دیدارێکی نیشتیمانی لەگەڵ هونەرمەند
پەیوەند جاف
بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتێمانی لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێز ڕەوەز مستەفا وتووێژێکی
نیشتیمانی و نەتەوەیی لەگەڵ هونەرمەند پەیوەند جاف ئەنجام دەدات
بەڕیتانیا،٢١ی شوباتی ٢٠٢٦
ڕەمەزان مانگی پاکبوونەوەی دڵ و دەروونەکان، مانگی بەخشین و هاوسۆزی و هاوکارییەکانە، نزا دەکەین خودای
گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بکات، و ئەم مانگە بکاتە سەرچاوەی سەقامگیری و یەکگرتویی بۆ
نەتەوەکەمان.
پارێزەر ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی،١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێز کاک ئاشتیاکۆ سەرۆکی حیزبی سەربەخۆخوازانی کوردوستان " کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دەکرێت ببێتە ڕەوتی ئاشتیانەی ناو گەلی کورد" / کۆبەست لە وڵاتی بەریتانیا .
بەڕیتانیا،١٤ی شوباتی ٢٠٢٦
گەلی کوردستان، بە گشتی موسڵمانێکی پابەندەو ئیسلام بەشێکی سەرەکی و بنەڕەتیی ناسنامەی کەلتووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی ئەم گەلەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەر هەوڵێک کە بە ناوی "پاراستنی پیرۆزییەکانی ئیسلام"ەوە دەست پێ بکات، دروشم بڵێتەوە، خۆپیشاندان ڕێک بخات یان هەڵمەتێکی ڕێکخراو بکات، زۆرجار لەگەڵ ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مێژووی خەباتی نەتەوەیی کورد ناگونجێت.لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٧دا، گەلی کوردستان یەکێک بوو لە گەورەترین قوربانییەکانی تیرۆری داعش؛ هەزاران شەهید و برینداری لە پێشمەرگە و هاووڵاتییانی مەدەنی داوە، و هێزەکانی پێشمەرگە و گەلی کورد بەشدارییەکی سەرەکی و بێوێنەیان لە تێکشکاندنی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەدا کردووە. ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا بەردەوام لە چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوە و خەلیاکانی داعشدان، و لەگەڵ هاوپەیمانان لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئەو گرووپە توندڕەوەدا دەیان ساڵە خەبات دەکەن.لەم چوارچێوەیەدا، دروستکردنی دوژمنی ساختە لە ناوخۆدا — بە پەیوەستکردنی ناڕەزاییە مەدەنییە ڕەواکان بە توندڕەویی ئایینی یان پاشماوەی داعش — مەترسییەکی زۆر جددی لەسەر یەکڕیزی نەتەوەیی و سەقامگیریی کۆمەڵگە دروست دەکات. ئەم جۆرە هەوڵانە دەرگا دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی چەکدارەکانی داعش لە سوریاوە بۆ ناوچەکە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە پێشهاتە ئەمنییەکانی سوریا (وەک هێرشەکانی حکوومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و هەڵاتنی زیندانییەکانی داعش) مەترسییەکی ڕاستەقینەیان زیاد کردووە. هاوکات هۆکارێکە بۆ لاوازکردنی یەکڕیزی کۆمەڵگە و ناکۆکیی ناوخۆیی قووڵتر دەکاتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا دەستێوەردانی دەرەکی ئاسانتر دەکات و دەبێتە هۆی لاوازبوونی سەربەخۆیی بڕیار و ئاسایشی نەتەوەیی. متمانەی گشتی بە دامەزراوە ئەمنییەکان کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی هاووڵاتییان لە هێزە ئەمنییەکان. پێویستە دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری بە وریاییەوە ئەم هەوڵانە هەڵبسەنگێنن، جیاوازیی نێوان ناڕەزاییە مەدەنییە ڕەواکان و هەوڵە ڕێکخراوەکانی توندڕەویی بپارێزن، و هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی یەکڕیزی نەتەوەیی، سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر ئەنجام بدەن.پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و هاوبەشە، تەنها بە وریایی، یەکڕیزی و هەڵسەنگاندنی ورد دەتوانین بەرەنگاری ئەم مەترسیانە ببینەوەو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بپارێزین. ئەنجومەنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی.
هەولێر،٧ی شوباتی ٢٠٢٦
بە داخو ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو خەزان کچە ئازیزەکەتانمان پێ گەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخی
دڵەوە ئازاری داین ، هاوبەشی خەمتانین، بۆیەپرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و داوا لە خودای باڵاو بەخشندە
دەکەین بە ڕەحمەتی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت، لە گوناهەکانی بیبەخشێت، گۆڕی پڕ لە نور بێت و ، لە عەزابی گۆڕ
و ئازاری قیامەت بپارێزێت، لە بەهەشتی خۆیدا جێگەی بکاتەوە، خودای میهرەبان سەبووری و دڵنەوایی بە بە ئێوەی
بەڕێز و تەواوی خێزان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و هەموو دۆستان و ناسیاوانی بدات و ئەو خەم و بارە
قورسە لە دڵتاندا سووک بکات.
«الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ *
أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ»
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی
۲ / ٢٠٢٦ / ٢
دۆڵی شاورێ،٢ی شوباتی ٢٠٢٦
پرسەمان ڕادەگەیەنین، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی نەمر و هاووڵاتییانی شاری کەرکووک و گەلی کوردستان
دەکەین، شەهید هێمن لە پێناو یەکگرتوویی کوردستان و بەرگری لە خاک و شەرەفی نیشتمان، لە ڕۆژئاوای کوردستان
(حەسەکە) گیانی خۆی فیدا کرد و بووە یەکەم شەهیدی باشور لە هەڵمەتی سەفەربەری کە لە ڕۆژئاوای نیشتیمانمان
ڕاگەیەندرا. ئەو سنورەکانی تێک شکاندو بۆپاراستنی خاک و نیشتیمانی کوردوستان گەیشتە ڕۆژئاوا، خودای گەورە و
میهرەبان گیانی پاکی شەهید هێمن شاد بکات ، لە بەهەشتی بەرین جێگەی بکاتەوەو سەبر و ئارامی ببەخشێت بە دڵی
ئازیزانی
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
کەرکووک – ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کەرکووک، ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی و کۆمەڵەی هەرەوەزی کتێبخانەی گشتی بەکرەجۆ، هەڵدەستن بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی
هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەشداری چالاکانە لەم هەڵمەتە مرۆیی و نیشتمانییە
بکەن کە بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی ڕۆژئاوا دەستی پێ کردوە.
ناونیشان/ لەناوکتێبخانەی گشتی بەکرەجۆ/سەرو مزگەوتی ئیحسان بەرامبەر بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ پێنج شەمە
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٢٩سەعات ١٠سەر لەبەیانی تاوەکو ٥ئێوارە کەم پینەکە پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت
تێبینی// هاوکاری یەکا بازیاتر خواردن بێت وەک برنج وڕۆن ودۆشاوی تەماتەو پێداویستیەڕوژانەیەکانی تر لەگەڵ
شیرودایبی منداڵان ..بەنیسبەت پارەش دەتوانن بیخەنە سەر
ئەم ژمارە حسابی یە 07719929183 FIB
تکایە ئەم ئاگادارییە بڵاو بکەنەوە بۆ گەیاندنی دەنگی هاوکاری و پشتیوانی بە هەموو لایەک
.
چاودێرانی بنکە بۆ ڕێنمایی کردن
:
٠٧٥٠١١٧٨١٧٢
٠٧٧٠١٤٢٠٢٥٣
٠٧٧١٩٩٢٩١٨٣
#کۆبەستی_کۆمەڵایەتی_نیشتیمانی
#ڕۆژئاوا #کوردستان #هاوکاری_ڕۆژئاوا
#هاوکاری #کورد.
سلێمانی، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سلێمانی، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئێمە وەک نوێنەرانی هۆزە نیشتیمانیەکانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا کۆبووینەوە بۆ دەربڕینی
هەڵوێستێکی یەکگرتوو و بەرزکردنەوەی دەنگی شەرەف و ناسنامەی گەلی کورد.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، هێرشەکانی حکوومەتی سوریا لە سەر ناوچە کوردییەکان بە تایبەتی لە کۆبانێ
حەسەکە، ڕەققە و دەوروبەریان بەردەوام بووە. شار و گوندە کوردییەکان لە ژێر بۆردومان و گەمارۆی سەختدان،
هاوڵاتییان بە تایبەتی مناڵان، ژنان و پیرەکان لە برسێتی، سەرما و نەخۆشیدا دەناڵێنن. هەزاران کەس ئاوارە
بوون، زیانێکی زۆر بە ژیان و ماڵیان گەیشتووە، و مەترسییەکی گەورە لەسەر بوونی فیزیکی و کولتووری گەلی کورد
هەیە لەم بەشەی کوردوستاندا.
ئەم هێرشانە تەنها شەڕێک نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاک؛ بەڵکو هەوڵێکی ڕێکخراوە بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی ئەو
دەستکەوتانەی کە گەلی کورد بە خوێن و گیانی خۆی بەدەستی هێناوە لە دژی تیرۆری داعش و داگیرکارییەکان.ئێمە
وەک هۆزەکانی کوردستان ئەمڕۆ لەم خاڵانەدا یەکگوتاری خۆمان ڕادەگەیەنین :
١. تەواوی هێرش و پەلامارەکانی حکوومەتی سوریا و میلیشیاکانی سەر بەو حکوومەتە بە توندی ئیدانە دەکەین، و
داوا لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن بۆ راگرتنی خوێنڕێژی و
پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی... لەمەو بەدواوە لیژنەیەکی پەیوەندییەکان دروست دەکەین و لە گەڵ لایەنە
دەرەکییەکان لە ناوخۆو دەرەوەی کوردوستان لە پەوەندی و هەماهەنگیدا دەبین.
٢. پشتیوانی تەواو و بێ شەرت لە خەڵک و هێزەکانی بەرگریی ڕۆژئاوا دەکەین، و بانگەواز بۆ یەکگرتوویی نیشتمانی
و بەشداریکردنی زیاتری گەنجانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین بۆ پاراستنی ناسنامە و شەرەفمان.، وە
ئەنجومەنی هۆزە نیشتیماییەکان سەرمەشقی دەکات بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی سەفەربەر کە لە ڕۆژئاوا
ڕاگەیەندراوە.
٣. داوا لە سەرۆک هۆزەکان و کەسایەتییەکان و گەنجان دەکەین کە لە ناو عەشیرەت و ناوچەکانی خۆیاندا هەڵمەتی
پشتیوانی مادی و مەعنەوی ڕێک بخەن: ناردنی یارمەتی (خواردن، دەرمان، پارە و ئامرازە پێویستەکان) بۆ
ناوچەکانی شەڕ، و هاندانی گەنجان بۆ بەشداری لە بەرەکانی بەرگری. کاری یەکەمینمان دەبێت.
٤. جەخت لەوە دەکەینەوە کە کوردستان یەک پارچەیە، و ئەگەر ڕۆژئاوا بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا هەموو کوردستان
لە مەترسیدایە. بۆیە پێویستە هەموو هێز و لایەنە کوردییەکان لە باکور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا یەکگرتوو
بن و بە دەنگێکی هاوبەش هەڵوێست وەربگرن.
مەردایەتی، چاو نەترسی و ئازایەتی بنەمای عەشیرەتەکانمانە. ئەگەر ئەمڕۆ بێدەنگ بین، ئەوا سبەی ناسنامە و
شەرەفمان لەناو دەچێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێمە جگە لە خۆمان کەسمان نییە! با لە هەموو گوند، شار ناوچەیەکەوە دەنگی یەکگرتوویی و بەرخۆدان بەرز
بکەینەوە.ژیان بۆ گەلی کوردستان!
شەڕ بۆ پاراستنی شەرەف و ناسنامەمان
.
سلێمانی، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ لە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بە ناوی دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و سڵاو ئاڕاستەی هەموو گەلی کورد دەکەین لە هەموو کوردستان.ئەم کۆمارە پیرۆزە، کە بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی دامەزرا، یەکەم هەنگاوی مێژوویی بوو بۆ دەربڕینی ئیرادە و سەربەخۆیی نەتەوەی کورد، و هێشتا وەک چرایەکی ڕووناک لە دڵی هەموو کوردێکدا دەدرەوشێتەوە.لە دۆخی ئێستادا، کاتێک کە تەواوی کوردستان لە ژێر فشار و هێرشی جیاوازدایە، بە تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆژئاوا) کە ئێستا لە بەرەنگاربوونەوەیەکی سەخت و مێژووییدایە لە دژی هێرشەکانی حکوومەتی سوریا و هێزە هاوپەیمانەکانی، یادی کۆماری مەهاباد ئومێد و هێزێکی نوێیە. ئەو تێکۆشانەی لە ڕۆژئاوادا دەکرێت ، بەشێکە لە هەمان ڕێگای پیرۆزی پێشەوا و شەهیدان.ئومێدەوارین یەکڕیزی و خۆڕاگری کورد لە هەموو بەشەکان ببێتە هۆی ئەوەی ئاڵای کوردستان ەر شەکاوە بێت. بژی کوردستان – بژی یەکگرتوویی و یەکێتی گەلی کورد .
سلێمانی، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی/ ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانیەکانی کۆبەست کۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا بۆ گەیشتن بە هاوهەڵوێستی و یەکگوتاری هەموو هۆزەکان لە بەرامبەر دۆخی ڕۆژئاوا، هەر لە کۆبونەوەکەدا بەیاننامەی خۆیان ڕاگەیاندوو هەموو هۆزەکان بەشداری لە پلانی سەفەربەری ڕۆژئاوا دەکەن .
سلێمانی، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەید ڕەزای دێرسیم و شێخ عوبەیدوڵای نوهەیری، شێخ
محمود بەرزنجی و شێخ سەعیدی پیران نمونەی ڕوونن لەو کەسانەی کە ئاین و کوردایەتیان بە هاوکێشەیی پاراستووە و
دەنگی گەل بوون، نەک دۆست و لایەنگری دوژمنی گەل، هەمیشە لە مێژووی کوردستاندا هەر کاتێک دەسەڵاتەکان
هەوڵیان داوە ئاین ببێتە ئامرازێک بۆ دژایەتیکردن و سەرکوتکردنی کورد، ئەوە ڕابەرە ئاینییەکان لە پێشەوە
وەستاون، پاراستنی نیشتیمان و مافە نەتەوەییەکان ئەرکی گشتییەو پەیوەندی بە ئاینەوە نییە، ئەو مەلایانەی کە
لە مینبەرەکانەوە دژ بە کوردو کوردوستان قسە دەکەن، نیەتیان پاک نییە و خزمەتی نەتەوە ناکەن.
کوشتنی خەڵک و داگیر کردنی شارو گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای کوردوستان پیشاندەری ئەوەیە کە هێرشەکان دژ بە
کوردایەتییە، نەک دژ بە ئاین. ئاین هەرگیز نەبووەتە کێشەی کوردپەروەری، و کوردپەروەریش کێشەی بۆ عیبادەت
دروست نەکردووە. ئەوەی ئەم دووانە دژ بە یەک دەوەستێنێتەوە، تەنها دوژمنانی کوردن بە مەبەستی پارچەکردنی
نەتەوە. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی ئاینەوە وتاری دوژمنکارانە دژ بە نەتەوەی خۆی بدات. مامۆستای
ئاینی تەنها بۆ خۆی قسە ناکات؛ وتاری بۆ کۆمەڵگایە و کاریگەریی گشتی هەیە. لەبەر ئەوە پێویستە مینبەرەکان
ببنە شوێنی بەهێزکردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، نەک هۆکاری دژایەتی و دوبەرەکی و لاوازکردنمان.
.
ماردین جەلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەم هەڵمەتە نەک تەنها پێشێلکردنی سەروەریی ناوچە کوردییەکانە، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ سەرکوتکردنی
دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا، کە بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی بێوچان
بونیاتنراون. ئەم کردەوانە دژایەتییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ، مافی ژیان بە ئاسوودەیی، و
مافی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی.
ئێمە وەکو کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە توندی ئیدانەی ئەم هێرش و پێشێلکارییانە دەکەین و داوا لە هەموو
لایەنە نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆییەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن. پێویستە بە
یەکگرتووییەکی تەواو و ئیرادەیەکی پتەو، دەنگ و هەوڵ و تواناکانمان بخەینە پاڵ بەرخۆدانی خوشک و براکانمان
لە ڕۆژئاوای کوردستان.
کوردستان یەک پارچەی بەشبەشکراوە، هەر هەڕەشەیەک دژی بەشێک لە گەلی کورد، هەڕەشەیە دژی هەموومان. پاراستنی
دەستکەوتەکانی ئازادی و شەرەف و ناسنامەی نەتەوەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزە بۆ هەر
کوردێک.
سەرکەوتوو بێت بەرخۆدانی گەلەکەمان لە حەلەب و هەموو ڕۆژئاوای کوردستان
.
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە ئومێدی ئەوەی ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە ساڵی شکستی دوژمن و سەرکەوتنی خەونی گەورەی گەلی کورد، لە دڵەوە پیرۆزبایی
گەرم لە هەموو گەلی کورد دەکەین؛ گەلێک کە بە سەدان ساڵ، ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی خۆی بەرز و بەهێز
هەڵگرتووە.
هیوادارین ساڵ ٢٠٢٦ ببێتە ساڵی یەکێتیی ڕاستەقینە و یەکگرتوویی نیشتمانی؛ یەکێتییەک کە لەسەر بنەمای
بەرژەوەندی باڵای گەل و پاراستنی مافەکانی هەموو کوردستان بێت، دوور لە جیاوازی و بەرژەوەندی کەسی. ساڵێک کە
تێیدا دەنگە جیاوازەکان ببنە دەنگێکی یەکگرتوو، هەوڵەکان ببنە هەوڵێکی هاوبەش، و ئازارەکانمان ببنە هۆکارێک
بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان.ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو خاکی کوردستان، بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو کچ و
کوڕێکی کورد، سەربەرزی و شکۆمەندی بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو، ئەوە ئامانج و ئاواتە گەورەکەی ئێمەیە لەم ساڵە
نوێیەدا
.
ماردین جلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەم دیدارە بە مەبەستی نزیککردنەوەی ڕوانگەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان کەسایەتی و لایەنە
کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدرا. لە ماوەی دیدارەکەدا، باس لە گرنگی هاوکاری، یەکڕیزی کۆمەڵگا کرا، و جەخت
کرایەوە لە سەر ئەوەی ئەم جۆر چالاکییانە کاریگەری باشیان هەیە لە دروستکردنی ئاشتی و تێگەیشتنی باشتر
.
بەڕێز مام دارای حاجی برایمی چەرمەگا سوپاسی خۆی بۆ بانگهێشت و ڕێزلێنانیان دەربڕی، و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند
بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و بەشداری لە هەر هەوڵێک کە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەرژەوەندی گشتی ئەنجام بدرێت
.
گوڵەخانە،٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، خاتوو نەجمە علوش و خاتوو ژیندا وەک نوێنەرانی کۆنگرەی ستار، سەردانی نوسینگەی
فەرمی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانییان کرد، بە ئامادەبوونی خاتوو بێخاڵ حسن و خاتوو هێرۆ محمد ئەندامانی
ئەنجومەنی خانمانی کۆبەست
.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا بە وردی باسی ئامانج و بەرنامە سەرەکییەکانی خۆیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی
هاوکاری، هەماهەنگی و یەکدەنگیی دامەزراوە نیشتیمانییەکان کردەوە، بەتایبەتی لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشە
کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی، بەرنامەداڕێژراو و یەکگرتوو
.
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە وتارەکانی دا ئاماژەی بەوەدا کە کۆبەست، وەک دامەزراوەیەکی
نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی، ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە کۆکردنەوەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان،
بەهێزکردنی ڕۆڵی هاوبەشی نیشتیمانی، و دروستکردنی بنچینەیەکی هاوبەش بۆ کارکردن لەسەر پرسە گرنگە
کۆمەڵایەتی، مرۆیی و نیشتیمانییەکان.
هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی باوەڕی بە پەیوەندییە فراوان و بەردەوامەکان هەیە لە
نێوان دامەزراوە نیشتیمانییەکان لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، و ئەم پەیوەندییانە دەتوانن ببنە بنچینەی
دروستکردنی پرۆژە و چالاکیی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد
.
لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی ستارەوەش، ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگ هەژمار کرا بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان
و فراوانکردنی هاوکاریی نێوان دامەزراوە نیشتیمانییەکان، و پشتگیرییان لە هەر هەوڵێک ڕاگەیاند کە ئامانجی
یەکخستنی هێزە کۆمەڵایەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کار و کاریگەری نیشتیمانی هەبێت
.
ئەم سەردانە و کۆبوونەوەیە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ دروستکردنی، هەماهەنگی و هاوکاریی درێژخایەن لە
نێوان دامەزراوە نیشتیمانییەکان، و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو، هاوبەش و بەهێز
لە تەواوی کوردستاندا
.
سلێمانی، ٢٨ی کەنوونی یەکەمی ٢٠٢٥
يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً}
{صدق الله العظيم
بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی بەڕێز و ناسراوی کوردستان، کاک جەزا جاف، سەرۆکی هۆزی میکایەڵی
جافمان پێگەیشت. لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی ئەم خەمەین و داوا لە خودای میهرەبان دەکەین کاک جەزا بە فیردەوسی
ئەعلا شاد بکات و ڕۆحی لە نێو نوردا بنوێت، هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی هەموو هۆزی میکایەڵ دەکەین و خۆمان بە
بەشدار و هاوبەشی ئەم خەمە مەزنە دەزانین. {إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ}
ماردین جلال
،
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی، ٢٣ی کانوونی دووەمین ٢٠٢٥
ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەموو هاونیشتیمانانی کورد پیرۆز بێت وئاڵای کوردستان هەمیشە بەرز و شەکاوە بێت،
ئێمە هەموو ڕەنکە جیاوازەکان
.
ئاڵاکانمان لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستاندا شکۆدار و بەرزن، شکۆ و سەربەرزیی گەلێک پەیوەستە بە پاراستنی
کەرامەت، یەکڕیزی و ئاکاری پاک، لە ژێر ئەم ئاڵا هاوبەش و نەمرەدا کە هێمای خەباتی بێوچان، قوربانیدانی
شەهیدان و هیوای داهاتومانە، دەزانین کە بەرپرسیارێتییە مێژوییەکانمان چیی
.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا لە گۆڕەپانی چوارچرا لە شاری مەھاباد (١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥)، لە سەردەمی کۆماری
کوردستان. دوای کەوتن و داگیرکردنی ئەو کۆمارە لە ساڵی ١٩٤٦
ئاڵای کوردوستان هێنرایە خوارەوە، ، پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی
٢٠٠٩ بڕیاری دا کە هەر ئەم بەروارە (١٧ی کانوونی یەکەم) بکاتە ڕۆژی فەرمی ئاڵای کوردستان – بۆ ئەوەی
یادەوەری خەبات و قوربانیدانەکانمان زیندوو ڕابگرێت و ئەم ئاڵا نەمرە هەمیشە بەرز و شەکاوە بمێنێتەوە
.
سلێمانی،١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەرپرسی ئەنجومەنی هۆزە نیشتمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانیی بەڕێز مام دارا حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا، بە یاوەری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆبەست، بەشداری کرد لە مەراسیمی پرسەی کاک ئاکۆی جوانەمەرگ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ.لەم بۆنەیەدا، مام دارا حاجی ئیبراهیم پەیامی سەرەخۆشی خۆی و کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ئاڕاستەی بنەماڵەی کاک ئاکۆ کرد و جەختی لەسەر یەکگرتوویی و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان کردەوە. وتی: " با کوشتن و ناکۆکییە ناوخۆییەکان کۆتایی پێ بێت، با لولەی تفەنگمان لە دوژمنانمان بێت، نەک هاوخوێن و هاوزمان و هاونیشتیمانانی خۆمان، کۆمەڵگای کوردی لە کاتێکدایە کە پێویستی بە یەکڕیزی و ئاشتی ناوخۆیی هەیە نەک دژایەتی و کۆتایی هێنان بەیەک. بە یەککرتویی ئێمەی کورد دەتوانین ڕوبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببینەوە .
چەمچەماڵ،١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
لەم ڕۆژە پڕ لە سەرما و سۆڵانەدا، بە هۆی کارەساتی لافاوی گەورەی چەمچەماڵ. ژمارەیەک لە برا و خوشکەکانمان
گیانیان لەدەستدا، سەدان ماڵ زیانێکی قورسیان بەرکەوت، ماڵ و موڵکیان ژێر ئاو کەوت، ئێستا لە سەرما و
نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکاندا دەناڵێنن. ئەم کارەساتە نەک تەنها زیانی مادی، بەڵکو ئازارێکی گەورەی
دەروونی بەدوای خۆیدا هێناوە.بە پێی ئەرکی مرۆڤایەتی و نیشتمانی، کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بڕیاری دا
هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بگوازێتەوە بۆ ناو کەمپینی کتێبخانەی گشتی بەکرەجۆ بۆ برا و خوشکەکانی
چەمچەماڵ. ئێوەی خەڵکی سلێمانی، کە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە هاوکاری و یەکڕیزی، ئێستا کاتێکی گونجاوە بە
هەموو هێزەوە بەشداری بکەن، با هەموو بەیەکەوە هەست بە ئازاری چەمچەماڵ بکەین و بارێکیان لەسەر سوک بکەین.
ئەو کەسایەتییە بەڕێزانەی داوای ناونیشانیان کردووە، بفەرمون ناونیشانکەمان بۆ داناون
.
کات: لە ئەمڕۆ شەممە ١٣ی کانوونی یەکەم)ەوە دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی سێشەممە (١٦ی کانوونی
یەکەم)
.
کاتی وەرگرتن: ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە
.
شوێن: کتێبخانەی گشتی بەکرەجۆ (سلێمانی) - سەروی مزگەوتی ئیحسان، بەرامبەر ئاسایشی بەکرەجۆ
.
جۆری هاوکارییەکان:هاوکاری دارایی: هەر چەند بێت، تەنانەت هەرار دیناریش بێت یاا کیلۆیەک شەکر شوێنی خۆی
دەگرێت..
پێداویستییەکان: بەتانی، جلوبەرگی گەرم (بۆ منداڵ و گەورە)، خۆراک (برنج، شەکر، ڕۆن، پاککەرەوە و هتد)، هەر
شتێک کە بەسوود بێت بۆ ئەم سەرمایە
.
داواکارین لە هەموو تاکێک: مامۆستایانی ئایینی و ئەکادیمی، ڕۆشنبیران، ئەدیبان، گەنجان، ژنان، ڕیشسپیان،
سەرۆک هۆزەکان، ڕێکخراوەکان و هەموو خەڵکی سلێمانی، بە پێی توانای خۆتان بەشداری لەم هەڵمەتە پیرۆزە بکەن.
ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە، ئەمە دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی یەکڕیزی و مرۆڤایەتی...
سلێمانی،١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
ڕۆژی ڕاپەڕینی هەموو مرۆفایەتییە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان، ئەگەر چی ژن لە کۆمەڵگای
ئێمەدا ڕێزلێگیراو و ڕابەر بووە، بەڵام ئەم ڕۆژە بەشێکیشە لە ڕۆژانی تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی هەموو جۆرە
توندوتیژییەک کە سیستەم و دەسەڵاتی دوژمن بە پلانە داڕێژراوەکانیان بەسەر خێزان و ناسنامەی کوردیدا
سەپاندوویانە.
.
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، کە لە ١٣ی تەموزی٢٠٢٤ەوە
دڵسۆزانەو بەرپرسیارانە
بە شێوەیەکی خۆڕسکانە و سروشتی سەریهەڵداوە، یەک ئامانجی سەرەکیمان هەیە: ئەویش
ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی کوردە لە لێواری لەناوچوون، لەم بارنەیەدا پاراستنی ناسنامەی کوردایەتی، بەرزکردنەوەی
پیرۆزی خێزان، کوژاندنەوەی براکوژی و یەکخستنەوەی هەموو چین و توێژەکان بە بێ جیاوازی حزب و ئایدیۆلۆژیا. لە
ئامانجە پیرۆزو نیشتیمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانییە.
.
لە ناوەڕاستی ئەم بزووتنەوە مەزنەدا، ژنان هێزی یەکەم و سەرەکیی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانین بۆیە
ئەنجومەنێکی گەورە و سەربەخۆمان بۆ خانمان ووامەزراند،
خانمان خۆیان بەڕێوەی دەبەن، خۆیان بە زیهن و ئیرادەی خۆیان بڕیار دەدەن، خۆیان ئاشتەوایی دەسازێنن، خانمانی
کۆبەست ، بە دو پرۆسەی گرنگدا تێدەپەڕن
خۆ پەروەردە کردن و خۆناسێن
خۆ دادگایی کردن و داماڵینی عەقڵ و کردار لە سیفاتە ناشیرین و خراپەکان، ئەڵبەت شەڕکردن لەگەڵ خودێ خۆت
سەختترین جەنگە، بەڵام لە کۆبەستدا دەستمان کردووە بە بەرپاکردنی ئەو جەنگە، ئێمە ئامانجمان دروست کردنی
کەسایەتی باش و بە ئیرادەیە، ئافراندنی کۆمەڵگایەکی زندو خاوەن بڕیارە.لەم چەند مانگەدا سەدان ژن لە هەموو
هۆز و شار و گوند و وڵاتانەوە بە خۆبەخشانە پەیوەندیان کردووە
.
و ئەمڕۆ بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە گرووپی «دایکانی ئاشتەوایی کۆبەست»یشمان دامەزراند،
گروپێک کە دایکانی کورد دەکاتە پێشەنگی ئاشتبوونەوەی خێزان و هۆز و شار،
چونکە دایکەکان هێزی گەورەی ژیانن، هێزی بەخشندەیی و میهرەبانین، هێزی ئاشتەوایی نیشتیمانین.
ئەوان دەتوانن توندوتیژیەکان ناو ئەم وڵاتە ڕابوەستێنن، ئەوان دەتوانن یاساکان هەموار بکەنەوەو. ئەوان
دەتوانن واقیعیانە خاکو خۆڵ ئەم نیشتمانە بپارێزن
.
ئەمڕۆ بە ناوی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانیەوە بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنین:کوشتنی ژن تاوانێکی گەورەیە و
هەرگیز و هەرگیز سوڵح ڵە بابەتە تاوانکارییەکاندا ناکرێت .
بانگهێشتی هەموو ژنێکی کورد دەکەم، هەموو دایکێک، هەموو خوشکێک، هەموو کچێک:
وەرن ببنە ئەندامی ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەست و گرووپی دایکانی ئاشتەوایی کۆبەست
تۆ ببە بە فریادڕەسی نیشتیمان،
چونکە تۆ قوربانی نیت، تۆ خاوەنی شکۆی مێژووی کوردیت.ئەمڕۆ دەست بە شۆڕشی گەورەی ئاشتی ژنانە دەکەین
.
ئێمە ژنان دەکەینە خاوەن بڕیار، نەک قوربانی؛ دەیانکەینە ڕابەر، نەک پاشکۆی فێمێنیزمی بیانی.
ئێمە خێزان دەپارێزین، چونکە خێزانی لاواز = کوردستانی لاواز.
!ژیان بۆ ژنانی کورد
.
ژیان بۆ دایکانی ئاشتەوایی
.
سەرکەوتن بۆ کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
.
سەرکەوتن بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و پڕ لە ئاشتی
سلێمانی،٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥
سلێمانی تەنها شارێک نییە، بەڵکو هێزێکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە بە ئیرادەی خەڵکەکەی، لە دژی زوڵم و
نادادپەروەری وەستاوەتەوە و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەم شارە پەناگەی ئازادیخوازان و بناغەی یەکگرتوویی
گەلی کورد بووە کە بە گیانی شۆڕشگێڕی و تێکۆشانی بێوچان، مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی تۆمار کردووە.هەر تاکێکی
سلێمانی بەشێکە لەم خەباتە کۆمەڵایەتییە کە بۆ دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ سەرکەوتووە. ئەم شارە کۆمەڵگەیەکی
پڕ لە چالاکی و ژیانی کۆمەڵایەتییە، سلێمانی بە هەڵوێستەکانییەوە رێگایەکی نوێی بۆ پێشکەوتن و دادپەروەری
خستووەتە بەردەم کوردستان. لەم رۆژەدا، سەری رێز بۆ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین کە گیانیان بۆ ئازادی سلێمانی
و کوردستان بەخشیوە، و ستایشی ئەو خەڵکە دەکەین کە بەردەوامن لە پاراستنی ئەم هێمای یەکگرتوویی و
خۆڕاگرییە.با سلێمانی هەمیشە وەکو هۆکاری پێکەوەیی کوردوستان و یەکێتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد بمێنێتەوە..
چونکە سلێمانی پایتەختی مانەوەی کوردە
.
هەر لە سەرەتای دروست بونییەوە، بە ئیرادەیەکی پتەو و دڵێکی پڕ لە ئومێد، لە رێگەی تێکۆشانی نوێگەری
وهونەردۆستییەوە بێووچان، ئامانجە نیشتمانییەکانی کوردی تیادا بەدیهاتوو
.
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی زادەی ڕۆحی نیشتیمانیانەی گەلی کوردە لە نێو دڵی شاری سلێمانیدا، ئێمە لەم
شارە دروست بوین گەورەدەبێن و بە وەفاوە گیانمان فیدای خاکیەتی
.
ئەنجومەنی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی،١٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥
بەڕێز مامۆستا مەلا نادر بەرپرسی ئاینزانە نیشتیمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی: {هەر خاکێک داگیرکراو بێت نوێژو تاعەت لەسەری فەرز نییە.}
سلێمانی،١٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥
شەهیدی نەمر مامە ڕیشە، یەکێک بووە لە تێکۆشەرانی کورد کە لە ساڵانی هەشتاکاندا بە تەواوی خۆی بۆ بەرگریکردن
لە خاک و نەتەوەی کورد تەرخان کرد. ئەو لە بەرامبەر هێرشەکانی رێژیمی بەعسدا بەرەنگارییەکی سەرسەختانەی
نواند و بە فیداکارییەکی بێوێنە شەهید بوو. خێزانەکەی کە لە ماوەی ساڵانی دوای شەهیدبوونی مامە ڕیشە لە ژێر
کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا ژیاون، بەڵام وەک سەرمایەیەکی نەتەوەیی هەمیشە لە دڵی کوردوستاندا
جێگەیەکی تایبەتیان هەبووە.لەم سەردانەدا، سەرۆکی کۆبەست بە یاوەری ئەندامانی باڵا و مامۆستایانی ئایینی،
پەیامی رێز و ستایشی خۆیان بە خێزانی شەهیدی نەمر مامە ڕیشە گەیاند و جەختیان کردەوە کە شەهیدان بناغەی
سەرەکی سەرکەوتنی نەتەوەی کوردن
.
شەهیدی نەمر مامە ڕیشە وەک هێمایەکی خەبات لە دڵماندا دەمێنێتەوە." کەوکارو خێزانەکەی بە گەرمی میوانوواری
دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی یان کرد و سوپاسی هەوڵەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانیان کرد
.
گەرمیان،٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بەڕێز ماردین جەلال، سەردانی باکووری کوردستانی کرد و چاوی کەوت بە
چەند کەسایەتییەکی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی. یەکێک لەو کۆبوونەوانە لەگەڵ بەڕێز گوڵبەهار کایا ئوزێری،
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ڤارتۆ، بوو کە بە بوێری و ئاکاری نیشتیمانییەکەی ناسراوە
.
سەردانەکە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هزری کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی وەک پرۆتۆکۆڵێکی نیشتیمانی و
کۆمەڵایەتی ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی قۆناغی ئێستای گەلی کورد کرا کە پڕە لە ئاڵەنگارییەکان.
گوڵبەهار کایا ئاماژەی بەوە دا کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ئەرکێکی گەورە و پیرۆزی لە ئەستۆیە و
پێویستە هەموو کوردێک پشتگیری لێ بکات
.
دوو ساڵ بەر لە ئێستا پاش ئەوەی حوکمی چوار ساڵ بەندیخانەی لە سجنی ئامەد کۆتایی هات، خەڵکی موش خاتوو
گوڵبەهاریان کردە کاندیدی هەڵبژاردنەکان. بە دەنگدانی بەرینی شارەکە، بووە هاوسەرۆکی شارەوانی باژێڕڤانی
فارتۆ.گوڵبەهار کایا هەموو ژیانی بۆ خەڵک و نیشتمان فیدا کردووە. ئەو ئێستا سەرۆکێکی شارەوانی نییە بۆ کورسی
و دەسەڵات، بەڵکو قارەمان و خزمەتکاری خەڵکەکەیەتی. سوپاس بۆ میواندارییە جوانەکەی خاتوو گوڵبەهار
.
سەردانەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بۆ یەکگرتوویی و بەهێزکردنی شوناسی نیشتیمانی
کوردستان
.
ڤارتۆ، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کوردی / Kazakhstan
کوردی
لە پرسیارێکدا لە لایەن بەڕێز زینا ئامارۆڤەوە پێشنیار کرا کە بۆچی کوردەکانی ئاسیای ناوەڕاست و کازاخستان
بەشدار نەبوون لە دوا چالاکییەکانی وڵاتی جۆرجیا کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەشێکی سەرەکی بوون لە
کۆنفڕانسەکەدا، بە تێبینی ئەوەی کە زۆربەی ئەو کوردانە لە ماوەی پێشوو لەو ناوچەوانە ئاوارە کراون.
وەڵامی فەرمی و دۆستانەو هاونیشتیمانیانەمان:
«بەڕێز زینای خۆشەویست لە ماوەیەکی کەمدا لە ڕێگای بڵاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیاوە لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ
بەڕێزتان و کەسانی پەیوەندیدار لە کۆبەستمان قسە دەکەین. کوردەکانی کازاخستان بەشێکی گرنگن لە
چالاکییەکانمان، و لە دیدی ئێمەوە هیچ جیاوازییان نییە. هەروەها دەمانەوێت بڵێین لەم نزیکانەدا، لە ژێر
چەتری کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، ئەنجومەنی کوردەکانی قەفقاز دەست بە کار دەکات.»
وەکو بەڵێنما داوە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی پرۆژەی ناوازەی نیشتیمانیانەی هەیە بۆ کوردانی قەفقاسیا و
بە تایبەتیش کازاختان و ئازەربایجان
.
سلێمانی، ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
بەڕێز ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە بانگهێشتی تایبەتی لەلایەن زازا کەلاشۆڤ ـ
ڕێکخەری گشتی دووەمین کۆنفڕانسی کوردانی قەفقاسیا ـ لە پایتەختی جۆرجیا، تیبلیسی، بەشداری لەو کۆنفڕانسە
کرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا، سەرۆکی کۆبەست بە وردی باسی دامەزراندن، ئەنجامەکان و بنەماکانی کارکردنی دامەزراوەکەی
کرد و وتی:
«کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بۆ یەکبوون و هاوبەشبوونی نیشتیمانی دامەزرابووە، و کارکردن لەسەر یەکگرتویی
کوردان لە هەموو ناوچەکانی جیهان، بە تایبەتی وڵاتانی قەفقاسیا، بەڵێنی بە کۆمەڵەو دامەزراوەکانی کوردانی
قەفقاسیا دا کە لەمەو بە دواوە کارکردن لە سەر کۆمەڵگای کوردی لە وڵاتانی قەفقاسیا دەبێتە بەشێک لە ئەجندای
چالاکییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی..»
«قەفقاسیا تەنها ناوچەیەکی جوگرافی نییە، بەڵکو بەشێکە لە دڵ و مێژووی نیشتیمانمان. لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا
ئەمڕۆ، ئەم ناوچەیە بووەتە پەناگەی هەزاران کورد، و ئەمڕۆ دووبارە دەبێتە مەیدانی گەڕانەوە و تێکۆشانی
نیشتیمانی.»
وە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەدا :
« کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دروست بووە بۆ ئەو یەکبوونە نیشتیمانییە، دابڕان و سنورە دەستکردەکان
نەیانتوانیوە کورد لێک داببڕن چونکە ئێمەی کورد خاوەنی کلتورو نەریت و هونەر و زمانی هاوبەشی خۆمانین، ئێمە
خاوەنی ڕەسەنایەتی ناوچەکەین، بۆیە نە خۆمان و نە کلتورو نە زمانمان بە لێدان و بە کوشتن بە ئەنفال و
جینۆساید لە ناو ناچیت، ئێمە هەتا ئێستا کە باسی کوردوستان دەکەین، تەنها دەڵێین چوار پارچەیە، بەڵام
کوردانی قەفقاسیاش ئەو بەشە گەورەی کوردوستانن کە بەردەوام هەوڵی توانەوەو لەناوبردنیان دراوە .»
وە هەروەها کوردانی قەفقاسیا مێژوویەکی بەهێز و تێکۆشانێکی سپییان هەیە. لە ئەرمەنستان، کورد لە خەمی زمان و
فەرهەنگد بووە. لە جۆرجیا، لە تیبلیس و باتومی، کورد بە کلتوور و کارە فەرهەنگییەکانیان ناسراون؛
لە ڕوسیا، دەنگی نەتەوەیی خۆیان پاراستووە.
لە کازاخستان و ئازەربایجان، هەوڵی کۆتایی پێهێنانیان دراوە بەڵام کورد وەکو بەهار وایە چەندە گەڵای
لێهەڵوەرێ لە بەهاردا سەرلەنوێ دەژیەتەوە، چونکە ڕەگێکی قایم و سەخت و مێژویی هەیە.
بە تێکڕا لە هەموو سوچێکەوا ئێمەی کورد پێویستمان بە یەکبونە، بە یەکگرتویی سەرکەوتوو دەبین ، کۆمەڵگای کورد
دەبێت سەر لەنوێ خۆی ڕێک بخاتەوەو بە ئامادەییەکی بەهێزەوە درێژە بە بونی خۆی بدات.
قەفقاسیا دەبێتەوە ناوچەیەک بۆ پەیوەنندییە نیشتیمانییەکانی کوردان. ئەمە مەبەستێکی سادە نییە؛ ئەرکێکی
مێژووی و ئەخلاقییە. چونکە کاتێک گەلی کورد ببنە یەک و یەکبونی کلتورو کۆمەڵایەتی خۆیان بپارێزن سنورە
دەستکردەکانی دوژمنانمان هیچ واتایەکی نامێنێت.
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی باوەڕی وایە کە پەرەپێدانی ئیشی نیشتیمانی تەنها بە وتار و پەیام نییە، بەڵکو
بە تێکۆشانی راستەقینە و کارە گەورەی میدانی دروست دەبێت.
وە لە کۆتایدا :
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە بینینی خۆیدا، دەبێتە یەکێک لە هێزە سەرەکییەکان بۆ ئەو گەشە کۆمەڵایەتی و
کلتورییە. دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی باوەڕی وایە کە پەرەپێدانی ئیشی نیشتیمانی تەنها بە
پەیام و وتار دروست نابێت، بەڵکو بە تێکۆشان دروست دەبێت.
یەکگرتویینەتەوەیی کوردیش خەیاڵێکی سیاسی نییە، بنەمای ژیانی ئاشتی و ئازادییە.
جۆرجیا، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئامانجی پەڕەپێداینی بیرۆکەی نیشتیمانی و بەرهەمهێنانی دەنگی
هاوبەش و یەکگوتاری کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری جیهان، کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کۆبوەوە لەگەڵ
هاونیشتیمانیانی کورد لە بەریتانیا
.
ئامانجی سەرەکی لەم کۆبوونەوەیەیی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، گەیاندنی پەیامی بیری نیشتیمانی بوون لە
چوارچێوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا، هەوڵەکان ڕێکخران بۆ ئەوەی جارێکی تر کوردان لەدەوری یەکتری کۆبینەوە
.
بەڕیتانیا، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ، لە چوارچێوەی دامەزراندنی " ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەست" کە وەک بەشێک لە ئامانجەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دامەزراوە بۆناوەندی هێزبەخشین بە ژنان و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردوستان.. بە مەبەستی پیشاندانی مێژووەیەکی بەهێز و پڕ لە پێشەنگایەتی ژنانی کوردوستان. شیکاری بۆ ئەم بابەتە دەکەین. هزری کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی مانیفیستۆیەکی نوێیە بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد و تەواوی ژنانی گەلانی تریش لێی سودمەند دەبن، زۆر ئاشکرایە ئەم هزرە لە بازنەی هزرێکی فەلسەفی نوێدا، لەسەر بنەمای نەریت و کلتوری کوردی دامەزراوە، بۆ ئەوەی ژنانی کوردیش جارێکی تر ڕۆڵی سەرکردایەتی و پێشەنگایەتی خۆیان ببیننەوە. لە میانەی تێکۆشانیان لەسەر بنەماکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیششتمانی ، لێرەوە بە پێی سروشتی کوردو ژینگەی کوردوستان جۆرێکی تایبەت لە تێکۆشانی ژنان بۆ تەواوی ژنانی جیهان دەخوڵقێنین. بەو پێیەی لە کۆی جیهاندا دروشمە سەرەکییەکانی شۆڕشی ژنان ئازادییە .بۆیە گرنگە تێگەیشتنێکی باشمان لەسەر زاراوەو ناوەرۆکی ووشەی ئازادی هەبێت کە لە دیدی ئێمەوە ئازادی هیچ پێناسەیەکی ڕەهای نییە هەتا هەمومان وەکو یەک هەوڵی بۆ بدەین، بەڵام ئەوەی هەموو ژنان کۆکن لەسەر ڕەهایی ئازادی ئەوەیە کە ئازادی کاری کەسانی ووشیارو زیرەکە، لەوانەیە بۆ یەکێکمان ئازادی ئەوە بێت لە بەرزترین پۆستی ئیداری حکومەتدا جێگامان هەبێت و خاوەنی بڕیاری خۆمان بین، لەوانەیە لای هەندێکی تریشمان ئازادی ئەوە بێت بێ دەست تێوەردانی کەسانی دەوروبەر بتوانین مناڵەکانمان بە دەستی خۆمان پەروەردە بکەین، گەیشتن بە هەردوو لایەنەکەش دڵخۆشمان دەکات جیا بە جیا، بەڵام لە هەر یەکێکیاندا ئایا من چەندە بە ئیرادەی ژنانەم، بە بیرکردنەوەی هزری خۆم، بە بڕیاری خۆم هەنگاو هەڵدێنم ، بۆیە لە پێناوی ئازادیدا ئاشنا بون بە کەسایەتی خودی خۆمان زۆر گرنگە، دەبێت توانای هەڵسەنگاندنی خودی خۆمان هەبێت، بتوانین لایەنە باش و خراپەکانی خۆمان شیتەڵ بکەین، ئەگەر خواستمان هەیە ببینە کەسێکی ئازاد پەرە بە لایەنە باشەکانمان بدەین و، سیفات و بیرکردنەوە نەویستراوەکانمان کە زیان بە خۆمان و کۆمەڵگاکەمان دەگەیەنێت دادگایی بکەین، پێویستە لە خۆ ڕاستکردنەوەو بە بەخۆدا چونەوە نەترسین، چونکە کەسانی ترسنۆک و خۆویست و بەرژەوەندخواز هەرگیز ناتوانن باسی ئازادی بکەن یان دەبنە کۆیلەی نواندنی بچوک و بێ ئەرزش، یان دەبنە کۆیلەی بەرژەوەندیەکانیان و لە کوێوە با بێت لەوێوە شەن دەکەن. دەبێت ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەست لەخۆیانەوە دەست بەو دادگایی کردنە بکەن و چاو نەترس بن لە خۆ ڕەخنە کردن و ڕاستکردنەوەی کەموکوڕییەکانی خودی خۆمان. ئێمە سەرەتا کە دەستمان بە تێکۆشانی مرۆیی و،کۆمەڵایەتی کرد، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هزری کۆبەست لە خێزانەکانی خۆمان و لە هۆزو خزمان و ناسیاوانەو دەستمان پێکرد، زۆر لە نزیکەکانمان ڕوبەڕومان بونەوە، ئەمڕۆ کە کۆبەست زۆر گەورە و فراواۆ بووە، لە هەموو شاروشارۆچکەکان ، لە زۆربەی وڵاتەکان ئەنجومەنی خۆی پێکهێناوە ، ئەوە دەرئەنجامی ڕێز گرتنە لە بڕیاری خۆمان. ژنی سەرکەوتوو ژنی خاوەن بڕیارە، ، ئەو ژنەی خۆی ڕێگای خۆی دیاری دەکات و خاوەنی ئیرادەو بڕیاری خۆیەتی ئەو ژنەیە بەردەوام خۆی پەروەردە دەکات، خۆی پێدەگەیەنێت. ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ئەگەر دەخوازیت سەرکەوتوو بیت و هەبیت ، دەبێت قوربانی بۆ بدەیت دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت، دەبێت شەونخونی بۆ بکەیت و لەسەروی هەموشیانەوە دەبێت متمانەت بە خۆت هەبێت، هەر بۆیە خۆ پەروەردە کردن و بەدەست هێنانەوەی متمانەو هێزی خۆمان یەکێکە لەو ئەرکانەی کە دەبێت جێ بەجێی بکەین، ئەگەر نا، ئەو کاتە ژنی بێهێز ، ژنێک کە بڕوای بە خۆی نییە، ژنێک کە زانستی تەواوی نییەو خۆی ناناسێت، ناتوانێت ببێتە خاوەنی خەونی ئازادی ڕاستەقینە، ناتوانێت خێزان و کۆمەڵگایەکی ئازاد بخوڵقێنێت ،ناتوانێت ڕێزو میهرەبانی و خۆشەویستی خۆی کە ناخی خۆیەوە بە هەموو کۆمەڵگادا بڵاو بکاتەوە. ئەمڕۆ کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە هەموو توێژەکاندا ڕێکخستنی خۆی ئەنجام دەدا، ئێمە نامانەوێت لەسەر بنەمای ڕەگەزی ژن یان پیاو بەشێکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی کۆبەست لەوانی تر جیا بکەینەوە، ، بەڵام گرنگە هەر وەکو چۆن کەسایەتییە ئەکادیمی و ئەزموندارە سیاسییەکانمان لە ئەنجومەنی نیشتیمانیدا خۆیان ڕێک دەخەن و مامۆستایانی ئاینی لە ئنجومەنی ئاینزانانی نیشتیمانی کۆبەستدا و سەرۆک هۆزو کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکانی کۆبەستدا خۆیان ڕێک دەخەن، و گەنجانیش بە هەمان شێوە، ئەوا لەسەر بنەمای کارەکتەرو سیفاتی میهرو ئاشتیخوازانە کە واتای ناخی ژنە، ئەم ناوەندە ڕادەگەیەنین. خانمانی کۆبەست ئەم ناوەندە نیشتیمانییەی کۆبەست بەڕێوە دەبەن ولە هەمان،کاتدا دەتوانن پیاوانی ئاشتیخوازیش وەک سەمبوڵێکی ئاشتەوایی و ڕۆحی میهرەبانی بکەنە یەکێک لە ئەندامانی ناوەندی ئاشتەوایی نیشتیمانی. دروست بونی ئەم ناوەندە کە پیشاندەری ناخی ڕاستەقینەی خانمانی کوردە زەرورو گرنگە. چونکە ژنی کورد لە مێژوی پڕ لە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆیدا هەمیشە وەک بەشێکی گرنگ و سەرەکی ڕۆڵی هەبووە، کاتێک باسی ڕۆڵی ژنانی کورد دەکەین، تەنها ڕۆڵێکی لاوەکی نەبووە، بەڵکو وەک سەرکردە و پێشەنگەکان ڕۆڵیان هەبووە. هەڵسەنگاندنی دۆخی مێژویی و هەنوکەییمان دەبێتە ڕێنماییەک بۆ ئەو تێکۆشانەی کە ئێمە لە ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەستدا دەستمان پێ کردووە، خانمانی کورد دەبێت لەو ڕاستییە تێبگەن کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دەبێتە دەروازەیەکی ستراتیجی بۆ کۆکردنەوەی هێزە باڵاو ئەرێنییەکەی ژنانی کورد بە هەموو چین و توێژەکانییەوە، بە هەموو ئاین و ئایدیاکانیەوە، بۆ پەروەردەکردن، هێزبەخشین، و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ڕەوا و گونجاو لەگەڵ نەریتە کوردییەکان . پلان و نەخشەبەندی خۆی دادەنێت. ژنی کورد بنەماو ڕابردوی مێژویی هەیە، لە سەر ئەو بنەمایە دەبێت لە ڕێگای ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییەوە نمونەی تێکۆشانێکی ڕاست بداتە ژنانی جیهان.. هیچ ژنێک بە بێ ڕەزامەندی تاک بە تاکی خێزانەکەی ناتوانێت لە دەرەوەی ماڵەکەیدا سەرکەوتوو بێت، بۆیە خوڵڤاندنی پیاوی ئازاد ئەرکی ژنە، دەبێت کوڕو مێردو برای تێگەیشتوو پێگەیشتوو بخوڵقێنن هەتا بتوانن باسی ئازادی بکەن.. گرنگیدان بە خێزان و پەروەردەی خێزانی لە کارە یەکەمینەکانی ناوەندی ئاشتەوایی دەبێت، ژنێک نەتوانێت خێزانەکەی ئیدارە بکات بە عەقڵێکی ئاشتییانەی پێگەیشتوەوا ، ناتوانێت لە دەرەوەش سەرکردایەتییەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات. ژنانی کورد بە سروشتی کۆەڵگای کوردی خۆیان بێ ئەوەی تێکۆشانی بۆ بکەن، ڕابەرو پێشەنگ بوون، کاتێک ژنی کورد لە لوتکەی فەرمانڕەواییدا بوون ژنانی ئەوروپا لە مافەکانیان بێ بەش بوون... سەرچاوە مێژووییەکان نیشانمان دەدەن کە ژنی کورد لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگای نیشتەجێییەوە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پێشخستنی کۆمەڵگا گێڕاوە. گوندە سەرەتاییەکان لە ناوچەی نێوان دوو ڕووبار (دیجلە و فورات) سەریانهەڵداوە و ژیانی نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە. ژنانی کورد لەم گوندانەدا ئامرازی پێشکەوتنیان خولقاندووە، مرۆڤیان فێری ژیانی ماڵی کردووە، بەکارهێنانی قاپ و گۆزەو گڵێنەیان ناساندووە، خێزانیان دامەزراندووە، و رێز و خۆشەویستییان بڵاوکردووەتەوە. هەروەها، یاسایان داناوە و کۆمەڵگایان بەڕێوە بردووە. ئەمە ئەوە دەردەخات، مۆدێرنیتەی ئەمڕۆ کە سیستەمی سەرمایەداری بانگەشەی بۆ دەکات، بێ بنەما و بۆ بەرژەوەندییە و لەسەر بناغەی هێزە جیهانییەکان بونیاد نراوە، کە تیایدا ژن وەک مەتایەک و بانگەشەی ئەو سیتەمە ڕێکخراوە و لە ژێر ناوی دیمۆکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا ، هاوسەنگی جێندەری و فەمەنیستییان کردوەتە تەنها ڕێگایەکی دابڕانی ژن لە ناوەرۆکی خۆی و دورکەوتنەوەی لە خێزان و لە کۆمەڵگاکەی و لە نیشتێمانەکەی ، ئەمە بە واتای ئەوە نادێت کە ئێمە تێکۆشانی گەلانی تر بچوک بکەینەوە، بە پێچەوانەوە هەر شۆڕشێک لە قۆناخەکەی خۆیدا نرخێکی مێژویی تۆمار کردووە، کە تایبەت بووە بە واقیعی کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگایە، ئەوەی نائاساییە ژنی کورد بیانەوێت بۆ شتێک تێبکۆشن کە خۆیان هەیانە، ژنی کورد خۆی خاوەنی مۆدێرنیتەی ڕەسەن و سەرەتایی مرۆڤایەتییە، کاتێک ژنی کورد لە لوتکەی فەرمانڕەواییدا بوون ژنانی ئەوروپا لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەش بوون.، حسابی کۆیلەیان بۆ کراوە، لە ئێستاشدا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە لێواری کەوتنێکی مێژوییدایە ، ژنی کورد بلە ڕێگای تێکۆشانی ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەستەوە دەتوانن ببینە فریادڕەسی ڕرگارکردنی تەواوی مرۆڤایەتی، پیرۆزییەکانی تاک و گرنگی خێزان و کۆمەڵگاکان بپارێزین ئەم ئەرکە مێژوییە لە ئەستۆی ژنی کوردە. ڕێکخراوەکانی ژنان بانگهێشت دەکەم وەرن واز لە پاشکۆیەتی ڕێکخراوەکانی ژنانی جیهانی بهێنن ژینگەو زەمین و نەریت و زمان و پۆشاک و بنەمای کورد چییە لەسەر ئەو بنەمایە هەر هەمومان لەم کۆبەستەدا خۆمان ڕێک بخەین، تەنها ژنان نا، بەڵکو ژنی کورد دەبێت ڕێچکەی ژیانێکی ڕاستەقینە پیشانی هەمو کۆمەڵگای کوردی بدات،، لەتێکۆشانی ڕەگەزی زیاتر، لەسەر بنامای هاونیشتیمانییەکی ڕاستەقینە ڕێکخستن و تێکۆشانمان هەبێت، کوردوستان پێویستی بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی هەیە. ئێمە قەدەم خێر و عادیلە خانم مەستورە خانم و خانزادی میری سۆرانمان هەیە، کچانی بەدر خان و حەپسەخانی نەقیب و زەکی ئالکان و لەیلا قاسم و و لەیلا زانا و هێرۆ خانمان هەیە، ژینا ئەمینیمان هەیە، بۆیە پێشینانمان وتویانە شێر کە لە بێشە هاتە دەر، چی مێ بێت یان نێر هیچ جیاوازی نییە. ئەم مێژووە دەبێت بپارێزرێت و پەرەی پێ بدرێت، نەک تەنها لە کوردوستان، بەڵکو وەک نموونەیەک بۆ ژنانی ناوچەکە. ناوەندی ئاشتەوایی کۆبەست ، هەوڵ دەدات ئەم مێژووە سەرلەنوێ بژێنێتەوە و وەک پێشەنگی کۆمەڵگا ڕۆڵ بە ژنان ببەخشێتەوە، نەک لە چوارچێوەی بزووتنەوەی فەمێنیستی دەرەکی، بەڵکو لەسەر بنەمای کلتور و نەریتی کوردی ناوەندی ئاشتەوایی نیشتیمانی کۆکەرەوەی ئەزمونی هەموو خانمانی کوردە و هەڵایسانی پریشکێکە لە شۆڕشی کۆمەڵایەتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتێمانی .
سلێمانی، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوک و تەکنۆلۆژیا لە شاری کەرکووک کرد. ئەم پێشانگایە کە بە چاودێری پارێزگاری شارەکە ڕێکخرابوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی ناوخۆیی بۆ پەرەپێدانی کەلتوور و تەکنۆلۆژیا لە ناوچەکەدا ڕێکخرابوو. لە ماوەی بەشدارییەکەیدا، بەڕێز محمد ئەمینی جوتیاران سەردانی بەشە جیاوازەکانی پێشانگاکەی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و بەشداربووانی نێودەوڵەتی کۆبووە. ئەو گفتوگۆی لەسەر رۆڵی تەکنۆلۆژیای نوێ لە پەرەپێدانی بواری پەرتوک و ژینگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. پێشانگاکە وەک دەرفەتێک بوو بۆ کۆبوونەوەی خوێنەرانی کتێب و، بەرپرسانی حکوومەت، و کۆمپانیا ناسراوەکان، کە ئامانجیان هاندانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی بواری پەرتوک و تەکنۆلۆژیای ژینگەییە. . ئەندامی باڵای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەڕێز محمد ئەمینی جوتیاران، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی ژێرخانی ڕۆشنبیری و کلتوری کردەوەو ئەم پێشانگایەی بەرز نرخاند و گفتوگۆی لەسەر رۆڵی پارلەمان لە هاندانی وەبەرهێنان لە بواری پەرتوک و تەکنۆلۆژیا کرد. .
کەرکووک، ٣٠ی ئەیلوول ٢٠٢٥
بەڕێز خاتوو ماردین جەلال سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە سەردانێکیدا بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێزان حاجی جومعەی لەک سەرۆکی هۆزی لەک و بەڕێز شێخەی مەمەند ئاغاو بەڕێز مەریوانی کەریم ئاغای هەمەوەندی بەسەرکردەوە، سەردانەکە لە دیوەخانی بەڕێز سەید سەروەر جەبارییەوە دەستی پێکرد و بە یاوەری بەڕێزیان وەکو کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەڤەرەکە لەگەڵ مامۆستا مەلا مژدە بەرپرسی مامۆستایانی ئاینی کۆبەست لە چەمچەماڵ و کەرکوک، هەروەها بەڕێز تەیب عەلی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆبەست و چەند کەسایەتییەکی تر لە ئەندام و هاوسۆزەکانی کۆبەست ئەنجام درا.. لە دیوەخانی هەر یەکێک لەم بەڕێزانە بە گەرمی و شکۆوە پێشوازی لە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانیکرا، سەردانەکە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بوو دەربارەی پێکهێنانی بنەمایەکی بەهێز بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتمانییەکانی کۆبەست و هەروەها بەشداری کردنی چالاکانەی هۆزەکان بۆ تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی کۆبەست.. ئەو گفتوگۆیەی لە لایەن سەرۆک هۆزە بەڕێزەکان و سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانیەوە ئەنجام درا جەخت کردنەوە بوو لە گرنگی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان بۆ پێشخستنی پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکەدا.. هۆزی هەمەوەندو لەک لە نێو گفتوگۆکاندا هیواخواز بوون کە ئەم بەسەرکردنەوانە بناغەیەک بن بۆ هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی هاوبەش لە داهاتوودا ، ئەم سەردانە گەشەیەکی گرنگە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەر ، کە ئامانجی بەدیهێنانی پێشکەوتنێکی بەردەوامە بۆ کۆمەڵگەی کوردی .
چەمچەماڵ، ٢٧ی ئەیلوول ٢٠٢٥
ئەمڕۆ، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز مام دارا حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا، بەرپرسی ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی خۆی و دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی سەردانی هۆزی ئاکۆییانی کرد. ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان، یەکێکە لە ئەنجومەنە گرنگەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کە گرنگیەکی تایبەت بە بەهێزکردنی یەکگرتوویی نیشتیمانی و زیندووکردنی هەست و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان دەدات. ئەم بەسەرکردنەوەی نێوان هۆزەکان کلتوری لە مێژینەی گەلی کوردە، و زیندووکردنەوەی نەریتی کۆمەڵایەتییە، نیشانەیەکی ڕوونی بەرپرسیارییەتی ئەنجومەنەکەیە لە پەیوەندییەکی دروست بەرامبەر بە کۆمەڵگە و کلتووری مێژوویی گەلی کورد .
ڕانییە، ٢٢ی ئەیلوول ٢٠٢٥
بەڕێز ڕەوەز مستەفا ڕاوچی ئەندامی باڵای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە وڵاتی بەریتانیا بەشداری کرد لە پرسەی خوالێخۆشبوو ئاکۆێ عەباس ئاغایان .
بەڕیتانیا ٢١ی ئەیلوول ٢٠٢٥
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بە ڕێزو شکۆوە ئەم کچەمان وەبیر دەهێنێتەوە، ژینامان لە ژێر ئەشکەنجەو
توندوتیژی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران شەهێد کراو بووە مەشخەڵی شۆڕشێکی مرۆیی جیهانی. بووە دەروازەیەک بۆ
سەرهەڵدانێکی مەزنێ کۆمەڵایەتی لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
گەلی کورد، لە مێژوی خۆیدا خاوەنی دەیان ژنی سەرکردەو ڕێبەرو پاڵەوانە، ئەمڕۆ کورد بە پێشەنگی ژنانی ئازا و
بوێر ، وەک هەمیشە، پێشەنگی بەرگری و هەڵایسانی چەخماخەی شۆڕشێک دەکەن دژ بە زوڵم و ستەم، ژینا ناسنامەیەکی
سەرەکی بوو بۆ سەرکردایەتی کردنی ئەم شۆڕشە مرۆییە کە سنووری نەتەوە و نیشتیمانی تێپەڕاندوو فەلسەفەی ئازادی
لە کۆی جیهاندا.
ئێمە وەکو کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ، بە پێی ئامانجە نیشتیمانی و مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانمان چالاکی
کرداری و شۆڕشی ئازادی ژینا بەرز دەنرخێنین، بە هەموو هێزەوە پشتگیری لەم شۆڕشە دەکەین و بەم بۆنەیەوە داوا
لە هەموو لایەنەکان دەکەین پێکەوە ببنە دەنگێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی شانازییەکانی نەتەوەی کوردو بەدەست
هێنانی دادپەروەری بۆ دۆسیای ژینا و هەموو کوشت و بڕێکی سەر نەتەوەی کورد ، بێگومان ئەو ڕۆژانە نزیکن کە
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتێمانی هەموو ئەو زوڵمانەی لە نەتەوەی کورد کراون بکاتە دۆسیای نیشتیمانی و بیانخاتە
بەر گلێنەی ئەو دادگا نێودەوڵەتییەو ئەو هێزو هاوپەیمانانەی باسی مافی مرۆیی و جاڕنامەی گەردونی مافەکانی
مرۆڤ دەکەن و لە ڕێگای ڕێکەوتنە نێو دەوڵەتییەکانیانەوە لە هەموو سەدەکاندا کوردیان مەحکومی هاڕین و
توانەوەو لەناوبردن کردوەتەوە. دوبارە سەری ڕێزو نەواز بۆ شەهیدی ئازادی ژینا ئەمینی و هەموو شەهیدانی
کوردوستان دادەنەوێنین.
ماردین جەلال
سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سلێمانی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
خاتوو ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە گەرمی پێشوازی لە کاک سەید سەروەر جەباری، کەسایەتییەکی دیاری عەشیرەتی جەباری، و کاک شێرکۆ، بەرپرسی کۆمەڵایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بەکرەجۆ، کرد کە سەردانی نوسینگەی فەرمی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانییان کردبوو. ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگی و هەوڵدان بوو بۆ پتەوکردنی کار و چالاکییەکانی کۆبەست، کە گرنگییەکی زۆر بە پێشخستنی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی ئاستی نەریت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەدات. لە کاتی سەردانەکەدا، گفتوگۆیەکی دۆستانە و بەرهەمدار ئەنجام درا، کە تێیدا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیدان بە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و ئەمەیان وەک قۆناخێکی نوێ لە پێناو پێشخستنی کۆمەڵگای کوردی وەسف کرد.
سلێمانی ١ی ئەیلوول ٢٠٢٥
، ئەو تاوانەی کە بە ناوی ئەنفالەوە، لە سەر گەلی کورد ئەنجام دراوە، زامێکی قووڵە لە دڵی هەر یەکێکماندا، جینۆسایدی ئەنفال تەنها تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی نەبوو، بەڵکو هەوڵێکی سیستەماتیک بوو بۆ لەناوبردنی ناسنامە، کەلتوور، و بوونی گەلی کورد. لەم یادەدا، بە پەرۆشییەکی نیشتیمانی و بە گیانێکی پڕ لە بەرپرسیارێتی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و قوربانیانی ئەنفال دادەنەوێنین، ئەوان بە خوێنی خۆیان خەزێنەی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەکەمانیان ڤاڵا نەهێشتووە. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، وەک هێزێکی نیشتیمانی راستەقینە، پابەندە بەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەی کە لەسەر شانیەتی. ئێمە، بە ناوی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەک نوێنەری ویژدان و ئیرادەی گەل، جارێکی دیکە حکوومەتی فیدراڵی عێراق ئاگادار دەکەینەوە کە ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی لە دۆسیای ئەنفالدا جێبەجێ بکات، وە لەم ڕوەوە ئێمە کاری جدی و هەنگاوی یاسایی بۆ دەنێین،بە جۆرێک کە لە ڕوی مادی و مەعنەوییەوە قەرەبووی تەواو بە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و شەهیدانی کوردستان و تەواوی خەڵکی کورد بدرێتەوە. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، وەک بزووتنەوەیەکی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی پێشەنگ، لەسەر بنەماکانی یەکسانی، دادپەروەری، و خۆشەویستی نیشتیمان دامەزراوە. ئەرکی سەرەکی ئێمە، بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەک کە شایستەی قوربانییەکانی ئەم گەلە بێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و بە هەموو هێزەوە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەم تاوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پتەوتر دەکەین. ئەم دۆسیە مێژووییە دەگەیەنینە دادگای نێودەوڵەتی، وەک سەنگەرێکی یاسایی کە دادپەروەری بۆ گەلی کورد بەدیبهێنێت، چونکە ئەم تاوانانە تەنها ڕوبەڕوی گەلی کورد، نییە، بەڵکو تاوانێکە لە دژی مافە مرۆییەکان و سەرپێچییە لە جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ،. ، لە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە پەرۆشییەکی نەگۆڕەوە پابەندین بە پاراستنی ئەم ئەمانەتە مێژووییەوە وەک نوێنەری ویستی گەل، بە یەکگرتوویی و بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەردەوام دەبین لە پێناوی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان، کە لە خۆشەویستی نیشتیمان، دادپەروەری، و سەربەخۆییدا کۆدەبێتەوە. گەلی کورد لە هەموو کات و شوێنێکدا، بەرگەی هەموو سەختییەکانی گرتووە، خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بەڵگەیەکی زیندووی ئەم حەقیقەتەیە. بەڵێن دەدەین کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، وەک مشخەڵی تێکۆشانی نەتەوەیی، بەردەوام دەبێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و مافەکانی گەلەکەمان
سلێمانی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥
خاتونە بەڕێزەکان ئازیزانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی،ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا وەک هەمیشە، هەستی نیشتمانپەروەری و پابەندبوونمان بە ئەرکە مرۆیی و نیشتمانییەکانمان نوێ بکەینەوە. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی وەک دەروازەیەکی هزری و کۆمەڵایەتی دامەزراوە، هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانی کوردستاندا بووەتە هێمای یەکگرتوویی و پێکەوەیی. ئێمە لێرەین تا بە یەکەوە، هێز و توانای خۆمان بۆ پاراستن و پێشخستنی ناسنامەی کوردی بەکاربهێنین، بەتایبەت بۆ پشتگیری لەو ژنە بەهێزانەی کە لە مێژووی پڕ لە ئازاری گەلەکەماندا، بوونەتە وێنەی خۆڕاگری و سەربەرزی.یەکێک لەو ژنە بەهێزانە، خاتو شەوقیەیە، کە چیرۆکەکانی لە کفرییەوە تا سلێمانی، وەک پەرتووکێکی کراوەی مێژووی خەبات و قوربانیدانە. ئەو، وەک ژنێکی پاشماوەی ئەنفال، کە لە قۆناغە سەختەکانی ژیاندا کۆمەڵێک تراژیدیای سەختی بەسەر هاتووە، بە پرۆژەیەکی پڕ مانا سەردانی نوسینگەی کۆبەستی کرد و چاوی کەوت بە ئێمە، . ئەو سەردانە نیشانەیەکی روون بوو لەوەی کۆبەست هێوای هەزاڕان ژنی کوردە، و نیشانەی بەردەوامی هەوڵە نیشتمانییەکانمانە بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی کۆمەڵگە. بەڵێنمان پێدا کە کۆبەست بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە هەنگاوەکانی دەکات، چونکە ئەمە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە کە هەرگیز لێی نەوەستاوین. خاتوونە ئازیزەکان، ئێوە هێزی سەرەکی ئەم کۆبەستەن. ئێمە داواتان لێدەکەین کە ببنە باڵ و هێز بۆ ژنانی پاشماوەی ئەنفال، بۆ خوشک و دایک و کەسوکاری شەهیدانی کوردستان، ئەوانەی کە لە پێناو نیشتماندا جەرگیان سوتاوە و ماڵ و لانەیان لێ تێک چووە. کۆبەست دەبێتە باوەشێکی نیشتمانی، سۆزو میهرەبانی و ورەیان پێبدات، تا ئەو ژنانە هەست بە تەنیایی نەکەن و بزانن کە کۆمەڵگەیەک لە پشتیانە. ئێمە دەبێت رۆڵی کەسوکار ببینین بۆ هەموو ئەو خاتوونانەی کە بە هۆی خەباتی نیشتمانییەوە، ئازار و ستەمیان کێشاوە.کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، لە چالاکییەکانی وەک کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا،هەروەها کۆڕبەندەکانی لە ناوەندی شاری ڕۆشنبیران و کۆڕبەندیەکانی لە زانکۆی سلێمانی و شاری ڕانیە، و کۆنفڕانسی بەرزین و هەروەها پرۆژەی (لە فایلی تۆی ئەندام پەڕلەماندا چی پرۆژەیەکی نیشتیمانیت پێیە) وە پەیامەکانی ساڵیادی ئەنفال و پەیماننامەی لۆزان، نیشانی داوە کە لە هەموو بوارەکاندا، ئامادەیە بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆ بگرێت، ئەم هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەمان، کە بە کردار و هەوڵە کردارییەکانمان دەردەکەوێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە نیشتمانپەروەری تەنها وتار و دروشم نییە، بەڵکو لە پشتگیری کرداری و واقعی لە ژنانی وەک خاتو شەوقیەدا دەردەکەوێت، کە وێنەیەکی زیندوون لە بەرخۆدان و خۆنەویستی نیشتمانن.لە کۆتاییدا، کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی وەک هێزێکی پێشەنگ، بەردەوامە لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی زیندوو و پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەری. هەنگاوەکانمان وەک پشتگیری لە ژنانی قوربانی ئەنفال و خەباتکارانی وەک خاتو شەوقیە، نیشاندەری ئەوەیە کە کۆبەست تەنها دامەزراوەیەک نییە، بەڵکو هزرێکی پتەوە لە پێناو گەل و نیشتماندا، هەمیشە لە پێشەوەیە. داواتان لێدەکەم، وەک ژنانی کۆبەست، بەردەوام بن لەم رێگایەدا و ببنە ئەو کۆڵەکەی کە ورە و هیوا دەبەخشێت بە هەموو ئەو ژنانەی لە پێناو کوردستاندا قوربانییەکی گەورەیان داوە.سوپاس بۆ ئامادەبوون و هەوڵە نیشتمانپەروەریەکانتان.
سلێمانی ١٤ی ئابی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی لە حەوزی پشدەر، پارێزەر ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ، بە یاوەری وەفدێکی سەرەکی کە لە دکتۆر ئاری، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی کۆبەست و چەند ئەندامێکی گرنگی ئەنجومەنەکە پێکهاتبوو، سەردانێکی بەپێزی ماڵی ڕێزدار باپیر ئاغایان لە شارۆچکەی قەڵادزێ کرد. ئەم سەردانە گەشەپێدانێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ عەشیرەتی میراودەلی . لەم سەردانەدا، وەفدی کۆبەست لە لایەن كەسایەتییە دیارەكانی بنەماڵەی باپیر ئاغاوە بە شێوەیەکی شایستە پێشوازییان لێکرا. میواندارییەکە لە ئاوەزەیەکی پڕ لە بەرپرسیاری و یەکگرتووییەوە بەڕێوە چوو، کە تێیدا گفتوگۆیەکی بەرفراوان لەسەر مێژووی دەوڵەمەند و رۆڵی سەرەکی عەشیرەتی میراودەلی لە ناوچەی کوردستان ئەنجام درا. سەرۆکی ک.ک.ن ڕێزدار ماردین جەلال بە وردی باسی تێکۆشانی عەشیرەتی میراودەلی کرد، کە بە خۆڕاگری و هەوڵە نیشتمانپەروەرەکانیان ناسراون. بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە دا کە میراودەلییەکان لە ماوەی مێژوودا، بەردەوام بوونەتە هێمایەک بۆ سەرخستنی شۆڕشە مەزنەکان . لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە، ئەم عەشیرەتە لە کاتی شۆڕش و هەڵمەتە نیشتمانییەکاندا رۆڵێکی جەوهەرییان گێڕاوە، کە فیداکارییەکانیان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان لە دڵ و بیرەوەری خەڵکدا زیندوو ماوەتەوە. هەردوو لایەن باسیان لە گرنگی درێژەدان بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان هۆزەکان لە ژێر سێبەری کۆبەست کرد. خاتوو ماردین ئەوەی خستەڕوو کە عەشیرەتی میراودەلی، بە هێز و نفوزی کۆمەڵایەتی خۆیان، دەتوانن ببنە هێزێکی کارا لە رێکخستن و پێشخستنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتمانییەکان لە تەواوی دەڤەری پشدەر، کە ئامانج لە دروست کردنی ئەم ئەنجومەنە کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و دادپەروەر . ئەم سەردانە پلاتفۆرمێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ عەشیرەتی میراودەلی و کەسایەتییە سەرەکییەکانی ناوچەکە. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی ئاواتی خواست کە ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەموو چینە کۆمەڵایەتییەکان، بە مەبەستی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ، یەکگرتوو، و پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەری، کە هەمووان پێکەوە بۆ ئامانجێکی گشتی هەوڵ بدەین. ئەم بەسەرکردنەوەیە جۆرێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆبەست بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ هۆزەکان و کەسایەتییە دیارەکانی پشدەر
قەلادزی ١٢ی ئابی ٢٠٢٥
پارێزەر { ماردین جەلال } سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بە هاوڕێیەتی وەفدێکی باڵای کۆبەست کە پێکھاتبوو لە ( دکتۆر ئاری )، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی کۆبەست لە حەوزی پشدەر وئەندامانی سەرەکی ئەنجومەنەکە سەردانێکی گرنگی شارۆچکەی قەڵادزێیان کرد. لەم سەردانەدا، لە لایەن کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە وکوڕانی (شێخ نەسرەدینی سندۆڵان ) بەڕێزان ( شێخ قادر، شێخ سەفەر و شێخ محمد،) پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.لە کاتی میواندارییەکەدا، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی باسی کەسایەتی خوالێخۆشبوو شێخ سەدرەدینی سندۆڵانی کرد، کە بە کاری باشە و هەستی نیشتمانپەروەری لە ناوچەکەدا ناسراو بووە. سەرۆکی کۆبەست جەختی لەوە کردەوە کە بنەماڵەی شێخ سەدرەدین خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و تێکۆشانی نیشتێمانین و لە ساڵانی شۆڕشدا پشکی شێرانەیان لە فیداکاری و دڵسۆزی خەاتدا بەرکەوتووە.. شێخ سەدرەدین، بە ئیرادەی بەهێز و پیاوەتییەکانی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر خەڵک و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد هەبووە، کە ناو و ناوبانگی ئەم کەسایەتییە تا ئەمڕۆ لە دڵ و یادەوەری خەڵکدا زیندووە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی پڕمانا لەسەر گرنگی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و رۆڵی هەموو هۆزە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هۆزەکانی کۆبەستدا ئەنجام درا. هەردولا جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هۆزە جیاوازەکان کرد بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی نیشتمانی و پەرەپێدانی کۆمەڵگە. سەردانەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رێکخستنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان لە شارۆچکەی قەڵادزێ سەیر کرا، کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە لە ژێر چەتری کۆبەستدا کۆبکاتەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێشکەوتن و یەکڕیزی.کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ئاواتەخوازە کە ئەم سەردان و کۆبوونەوانە بناغەیەک بێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوتر لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، بە مەبەستی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی زیندوو، خاوەن هەستی نیشتمانپەروەری، و پڕ لە سەروەری.
قەلادزی ١١ی ئابی ٢٠٢٥
کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ بەڕێزیان ساز کرد. ئامانجی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو سەبارەت بە دۆخی کورد لە شارەکەدا و کەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای کەرکووک، بە تایبەتی ناوچەی شوان. لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز کاک ڕێبەر بە وردی باسی ئەوەی کرد کە بە درێژایی ساڵانە کوردانی شاری کەرکوک لە ژێر سیاسەتی دەرەکیدا بەردەوام پەراوێز خراون و حکومەتی هەرێمیش وەکو پێویست ئاوڕیان لێ ناداتەوە. هەروەها باسی پرۆژە گرنگەکانی کرد کە پێویستە بە پەلە جێبەجێ بکرێن بۆ باشترکردنی ژیانی دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکان. بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەن و موختارەکانی ناوچەی شوانیش پشتوانی ئەم داواکاریانەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانییان کردو هاوڕێیەتی کۆبونەوەکەیان لە گەڵ شاندەکەی کۆبەست کرد. هەتا گفتوگۆیەکی بەرفراوانتر بکەن و پێداویستییەکانی ناوچەکە بە وردی و بە ڕۆحی نەتەوەیی ئیشی لەسەر بکەن. بەڕێز ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بە گەرمی پێشوازی لە شاندەکە کرد و بەڵێنی دا کە تەواوی ئەو پرۆژانەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراون، بە وردی لەبەرچاو بگیرێن و بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن. ئەم بەڵێنەی پارێزگار ئومێدێکی گەورەی بە دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکان بەخشی کە چاوەڕوانی باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانن.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی کۆمەڵایەتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی لە شاری کەرکووک، قەڵخانی سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشییە بەڕێز پارێزگار بۆ پێشوازییە گەرمەکەی و ئامادەیی بۆ هاوکاری لە پەرەپێدانی ناوچە کوردنشینەکان. کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ دەژمێردرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان پارێزگا و کۆمەڵگەی کورد لە کەرکووک، بە ئامانجی دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان.ئەم هەوڵە هاوبەشە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کەرکووک بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە، بە بێ جیاوازی.
کەرکووک ٧ی ئابی ٢٠٢٥
شاندەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان بێخاڵ سابر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو بزووتنەوەیە، و ڕێزدار کەوسەر قادر، بەرپرسی کاروباری ئافرەتانی هاوپەیمانیی نیشتمانی. ئەم سەردانە بە مەبەستی هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەن و گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی گرنگ ئەنجامدرا.لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە نوسینگەی دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە کرا. گفتوگۆکان بریتی بوون لە زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، گرنگی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی وەک دامەزراوەیەکی چالاک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، و رۆڵی کۆبەست لە پاراستنی ئارامی کۆمەڵایەتی و رووبەڕووبوونەوەی دیاردە ناشرینەکان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی. شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ کاروچالاکییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دەربڕی و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی دامەزراوەکەیان کرد کە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی هێمنی . هاوپەیمانیی نیشتمانی بزووتنەوەیەکی سیاسییە کە لەلایەن دکتۆر بەرهەم ساڵح دامەزراوە. ئەم هاوپەیمانێتییە لە ساڵی ٢٠١٨ وەک قەوارەیەکی سیاسی بە ناوی "هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری" سەریهەڵدا، دوای ئەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح وازی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێنا. ئەم بزووتنەوەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ کرد و دوو کورسی بەدەستهێنا. هاوپەیمانیی نیشتمانی ئامانجی دیموکراسی، دادپەروەری، و پێکەوەژیانی نیشتمانییە، و لە ناوچەکەدا وەک هێزێکی سیاسی گرنگییەکی زۆری بە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان دەدات. ئەم کۆبوونەوەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە بە ئامانجی هەماهەنگی نێوان کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی و هاوپەیمانیی نیشتمانی بەرێوەچووە. هەردوو لایەن پێکەوە کاریان لەسەر چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بەهێزکردنی هەڵوێستە نیشتیمانییەکان و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە شاری سلێمانی کە وەک پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ناوەندێکی گرنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی دادەنرێت. ئەم هەماهەنگییە دەتوانێت رێگە خۆشکەر بێت بۆ پێشخستنی پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان، پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە، و کەمکردنەوەی دیاردە نەرێنییەکان وەک توندوتیژی، کە ئەمەش خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگە دەکات. ئەم سەردانە و کۆبوونەوەیە نیشاندەری ئەوەیە کە هەردوو لایەن پابەندن بە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان. کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ دەژمێردرێت بۆ بەهێزکردنی هاریکاری نێوان دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و بزووتنەوە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو.
سلێمانی ٢ی ئابی ٢٠٢٥
پەیامی سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بەرزانیەکان...، ئەمڕۆ، لە چلو دووەمین ساڵیادی ئەنفالی بەرزانیەکان، بە ڕێز و شکۆوە سەری نەوازش بۆ قوربانیەکانی ئەو تاوانە گەورەیە دادەنەوێنین کە ئەم کارەساتە مێژوییە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجام درا. ئەنفال، کە ناوی لە سوورەتی قورئانەوە وەرگیراوە، هەوڵێکی پلانداڕێژراو بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی، کلتوور، و بوونی گەلی کورد. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ تا ١٩٨٩، بە سەرۆکایەتی عەلی حەسەن ئەلمەجید، ڕژێم بە چەکی کیمیایی، وێرانکردنی گوندەکان، و کۆمەڵکوژی سیستەماتیک، ئامانجی لەناوبردنی کوردەکان بوو. نزیکەی ٥٠,٠٠٠ تا ١٨٢,٠٠٠ کەس شەهید کران، هەزاران گوند وێران کران، و ملیۆنێک کەس ئاوارە کران. لە هەڵەبجەوە تا دۆڵی جافایەتی، لە کوردە فەیلیەکانەوە تا بارزانیەکان، ئەنفال زامێکی قووڵی لە جەستەی کوردستاندا هێشتەوە. بەڵام گەلی کورد، بە ئیرادەوە، سەلماندی کە هیچ زوڵمێک ناتوانێت بوونی نەتەوەییمان بشێوێنێت.ئەنفال تەنها کۆمەڵکوژی نەبوو، بەڵکو سیاسەتێکی بەعەرەبکردن و لەناوبردنی دیمۆگرافیای کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٨٣، ٨,٠٠٠ بارزانی بە زیندەبەچاڵ کران، ٢١٥,٠٠٠ کوردی فەیلی بە زۆرەملێ راگوێزران، و هەزاران گوند بە تەواوی لەناو بران. ئەم کارەساتە، کە بە چەکی کیمیایی وەک لە هەڵەبجەدا (١٩٨٨) دیارە، جیهانێکی پڕ لە دڕندایەتی بەرامبەر بە گەلەکەمان پیشان دا. گەلی کورد، ئەمڕۆ پێویستە بە یەکگرتوویی و هۆشیاری زیاتر، لە تێکۆشانی نەتەوەییدا بەردەوام بێت و یادکردنەوەی ئەنفال وەک هەوێنێک بێت بۆ بەرزکردنەوەی یەکێتی نەتەوەیی و پاراستنی ناسنامەمان. ئێمەی کوزد پێویستە لەسەرمان بەرگری لە زمان، کلتوور، و نەریتەکانمان بکەین، چونکە ئەمانە بناغەی بوونی ئێمەن. هەروەها، پێویستە هەوڵەکانمان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیەکان و دادگاییکردنی تاوانباران لە دادگاکانی نێودەوڵەتی بەردەوامی پێبدەین. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی، کە لە کۆڕبەندی دووەمی شاری ڕانیەدا ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ڕاگەیاند، ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی، بەڵگەنامەکردنی کارەساتەکان، و چالاککردنی کۆمەڵگەیە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان. ئێمە داوا لە هێزە سیاسیەکان دەکەین کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە سەرووی هەموو جیاوازییەکانەوە بگرن، و داوا لە هاونیشتیمانیانمان دەکەین کە لە نێو کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دا تێکۆشانی نیشتمانییان باڵاتر بکەن. .هاونیشتیمانانی خۆشەویست، ئەمڕۆ بەرگری کردن لە خاک و نەتەوە گوزارشتە لە پاراستنی دابو نەریتەکانمان، لە کلتورە هەمە ڕەنگەکانمان، لە گەورەیی خێزان و پاراستنی شکۆی بنەماڵەکانمان و پاراستنیان لە کلتورو زمان و نەریتە دەرەکییەکان. با پێکەوە، لە ژێر سێبەری کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانیدا بە یەکگرتوویی، بەرەو داهاتوویەکی سەرفرازتر بڕۆین. با یادەوەری قوربانیەکانمان بکەینە مەشخەڵێک بۆ بەرز کردنەوەی بەرگری نەتەوەییمان
سلێمانی ١ی ئابی ٢٠٢٥
لە بەغدا، ١٧یەمین كۆنگرەی ڕۆژی ئیسلامی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو. پارێزەر ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی، بە هاوڕێیەتی بەرپرسی ئەنجومەنی ژنۆلۆژی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی هێرۆ محمد بەشداری کرد لە هەڤدەمین کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان . هاوکات ژمارەیەكی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی سەرجەم نەتەوەو دین و مەزهەبە جیاوازەكانی عیراق و ناوچەكە بەشداربوون بەغدا، عێراق - هەڤدەمین کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان، لە پایتەختی عێراق، بەغدا، بەڕێوەچوو. ئەم کۆنگرەیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، ساز کرابوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق - لەتیف ڕەشید سەرۆک وەزیرانی عێراق- محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - مەحمود مەشهەدانی و نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوە چوو. سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی {ک.ک.ن} بەڕێز ماردین جلال "ئەم کۆبوونەوەیەی بە مۆدێلێکی پێکەوە گەڕان بۆ چارەسەری کێشەکان ناوزەند کرد، هیوای خواست ئەم کۆنگرەیەببێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکان و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی سەر خانمان"
بەغداد ٢٦ی تەمووز ٢٠٢٥
ساڵیادی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزانە، کە لە ساڵی ١٩٢٣ لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرا و بووە هۆی دابەشکردنی خاکی کوردستان و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد. ئەوا ماوەی سەدودوو ساڵە کورد لە ژێر سێبەری ڕەشی ئەو پەیماننامەدا ئەنفال و ئاوارەو جینۆساید کراوە، ئەم پەیماننامەیە، کە بەبێ ئیرادەی گەلەکەمان ئەنجام درا، بووە سەرچاوەی سەدەیەک ستەم و نادادپەروەری بۆ گەلەکەمان. لەم ڕۆژەدا ڕۆڵی شەریف پاشا بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێکەوتننامەی لۆزان بەرز دەنرخێنین ، شەریف پاشا (١٨٦٥-١٩٥١)، کەسایەتییەکی دیاری کورد بوو کە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دیپلۆمات و کارگێڕی سیاسی بوو. ئەو لە کۆنگرەی ئاشتی پاریس (١٩١٩) و پەیماننامەی سێڤر (١٩٢٠)دا وەک نوێنەری کوردەکان بەشداری کرد. شەریف پاشا لە کۆنگرەی پاریسدا یاداشتێکی پێشکەش کرد کە داوای سەربەخۆیی کوردەکان یان ئۆتۆنۆمییەکی بەرفراوانی لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا کرد. ئەو هەوڵی دا کە نەخشەیەک بۆ دەوڵەتێکی کوردی دیاری بکات کە بەشەکانی کوردستان لە عێراق، تورکیا، و سوریای ئێستا لەخۆ بگرێت. بەڵام زۆر بە داخەوە دژایەتی کردنی ناوخۆیی و پشتگیری نەکردنی بووە هۆکارێکی گەورە، کە پەیماننامەی سیڤەر بە پەیماننامەی لۆزان پوچەڵ بکرێتەوە و کورد بێ پشتو پەنا بکرێت. لەو سەردەمەدا شەریف پاشا سەرکردەیەکی لێهاتوو خاوەن بیرۆکەی بەهێزی نیشتێمانی بووە، شەریف پاشا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەریتانیا و ، فەرەنسا، و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمان هەبوو کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا سەرکەوتبوون. ئەو هەوڵی دا کە پشتگیری ئەم هێزانە بۆ پرسی کوردەکان بەدەست بهێنێت، بە تایبەتی بەریتانیا کە لە عێراق دەسەڵاتی هەبوو. سەرەتا پەیمانی سیڤەر دەرفەتێکی باشی خوڵقاندبوو کە ئەم پەیماننامەیە، لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمان و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی واژۆ کرا، دەرفەتێکی بۆ کوردەکان دابین کرد کە بتوانن دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروست بکەن. ماددەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوەیان دیاری کرد کە ئەگەر کوردەکان بتوانن ئەوە پیشان بدەن کە زۆرینەن و دەتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن، کومەڵەی نەتەوەکان دەتوانێت سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنن. شەریف پاشا رۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە دەستەبەرکردنی ئەم ماددانە.وە لە بەرپشتگیری نەکردنی لە لایەن خودی کوردەوە بۆیە نەیتوانی سەرکەتو بێت. ئەمڕۆ، لەم ساڵیادەدا، هەموو ئەو تێکۆشانانە دەبێت بکەینە ئەزمونێکی بەهێز، هێوایەکی گەورە لە مەیدانی سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا بۆ کورد دروست بووە. پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەردەوام لە گەشەکردن و پتەوکردندایە، گفتوگۆکانی ئەمڕۆ لە فەرەنسا، کە بە بەشداری وڵاتانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بەڕێوە دەچن، نیشانەیەکی گرنگی دیکەیە کە کوردەکان بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا بەشدارن. ئەمە دەرگایەکی نوێ بۆ کوردستان دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر. لەگەڵ بەدەست هێنانی دەرفەتە گرنگەکاندا دەبێت ڕەچاوی ئەمونەکانمان بکەین کە لە ڕابردودا تەدبیری پێویستمان پیشان نەداوە، ئەوە واقیعکی مێژوییە کە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی تردا، وەک پەیماننامەی سیڤەر لە١٩٢٠، کە بەڵێنی سەربەخۆیی بە کوردەکان درابوو، بەڵام دواتر لە لۆزان شکستی هێنا، ئەزموونەکانمان پێمان دەڵێن کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بە یەکگرتوویی نێوخۆیی و دیپلۆماسیەتی بەهێز هەیە. بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی، ئێمەی کورد دەبێت بەردەوام بین لە بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان، لە دۆخی هەنوکەییدا کورد بەشداری دەکات لە گفتوگۆکانی کۆبونەوەی فەرەنسا لە گەڵ زلهێزەکان. ئەمە نیشانەیەکی روونە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگی بە پێگەی کوردستان دەدات. ئەم دیدارانە کە بە پشتیوانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بەڕێوە دەچن، دەرفەتێکن بۆ ئێمەی کورد بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانمان. ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانە هێمایەکن بۆ داهاتوویەکی گەشتر، کە دەتواننین بە یەکگرتوویی و هەماهەنگی زیاتر، پشتیوانییەکی بەهێزتری نێودەوڵەتی بەدەست بهێنین.وەک کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کە نیشتیمانی کوروستان پارێزراو بێت و جارێکی تر لۆزانێکی تر ڕونەدات. ماردین جلال سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی ٢٥ی تەمووز ٢٠٢٥
ئەندامی باڵای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەڕێز کارزان چاڵگ لە نوسینگەی فەرمی کۆبەست پێشوازی کرد لە. ئەندامی ئیداری بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان، بەڕێز گۆران دەشتی سەردانی فەرمی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی کرد. لەم سەردانەدا، لە لایەن کاک کارزان چاڵگە ئەندامی باڵای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی، پێشوازی لێ کرا. لە کۆبوونەکەیاندا، کە لە ژینگەیەکی دۆستانە و هەماهەنگییەکی نیشتیمانیدا دا بەڕێوە چوو، گفتوگۆیەکی ورد لەسەر هەماهەنگی نێوان پارتە سیاسییەکان و رێکخراوە کوردستانییەکان کرا. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەیە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە ژێر چەتری هزری نیشتمانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی، بە مەبەستی بەهێزکردنی یەکڕیزی و هاوکاریمان لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان.بەڕێز گۆران دەشتی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمێکی یەکگرتوو کە هەموو کوردستانییەکان کۆبکاتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکان. لە لایەن خۆیەوە، کاک کارزان چاڵگە سوپاسی سەردانەکەی گۆران دەشتی کرد و ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان دەیدات.لە کۆتایی کۆبوونەکەدا، هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و هەماهەنگییەکان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی بەهێزتر لە نێوان پارتە کوردستانییەکان و کۆبونەوەیان لە ژێر چەتری فەلسەفەی هزریی نیشتمانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانیدا، بە مەبەستی خزمەتکردنی ئامانجە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەم سەردانە وەک پێنگاوێکی گرنگ لە رێگای یەکگرتن و هاوکاریی نێوان لایەنە کوردستانییەکان لە قەڵەم درا، کە دەتوانێت بناغەیەکی بەهێز بۆ ئایندەی خەباتی نەتەوەیی کوردستان دروست بکات
سلێمانی ٢٣ی تەمووز ٢٠٢٥
سلێمانی هەرێمی کوردستان - ئەمڕۆ، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی، ماردین جەلال، لە نوسینگەی فەرمی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە نوێنەرانی نوسینگەی بەڕێز عەمار حەکیم کرد. سەردانەکە بە مەبەستی گواستنەوەی چالاکی و پرۆژەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی بۆ پایتەختی عێراق، بەغدا، ئەنجام درا.لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە نوێنەرایەتی بەڕێزان (جەلال حاجی حەسەنی گرێزە بەرپرسی هۆزەکان و خاتو نیگار بەرپرسی ئافرەتان لەڕەوتی حیکمە ) بەڕێوە چوو، سەرۆکی کۆبەست جەختی لە تێکۆشانی نەتەوەیی کورد کرد و وتی: "لە هەر شوێنێک بین، پێویستە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بپارێزین." هەروەها، نوێنەرانی ڕێزدار عەمار حەکیم هەڵوێستەیان لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆبەست و دامەزراوەۆانی عێراق کردەوە چونکە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دامەزراوەیەکی ڕاستەقینەی نیشتمانییە، بەڕێزیان ستایشی ڕۆڵی کۆبەستیان کرد لە پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.ئەم کۆبوونەوەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە نێوان کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی و دامەزراوە سیاسییەکانی عێراق هەژمار دەکرێت، بە مەبەستی پێشخستنی پرۆژە و چالاکییە نیشتمانییەکان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق.
سلێمانی ٢٠ی تەمووز ٢٠٢٥
چاوپێکەوتنی ڕێزدار ماردین جەلال سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لەگەڵ زۆر بەڕێز مەلا نادر سەبارەت بە یاڵیادی دامەزراندی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، کە لە بەروار ٢٠٢٥/٧/١٣ لە کەناڵی گەلی کوردستان. بەڕێوەچوو ،
سلێمانی ١٣ی تەمووز ٢٠٢٥
لە زنجیرەی بەسەرکردنەوەکان بەڕێز ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بە مەبەستی رێکخستنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی (ک.ک.ن)، بە هاوڕێیەتی دەستەی باڵای کۆبەست و ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی کۆبەست لە شاری رانیە سەردانی کەسایەتی دیاری شارەکە، کاک هەمزە ئاغایان کرد. وە سەردانی کەسایەتی دۆڵی شاورێ کوێخا محمد هەمزە ئاغا یان کرد، ئەم سەردانە ئەنجام درا بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا مەلا نادر، بەڕێز مامۆستا حسن جاف و بەڕێز خاتوو فرمێسک و بەڕێز کاک زانا لوڕ و بەڕێز کاک بێستون ژاڵە و بەڕێز کاک ڕێباز و بە ڕێز کاک قانع مەنمی و بەڕێز کوێخا هاوکار لەکە ئامادە بوون.
ڕانیە ٩ی تەمووز ٢٠٢٥
لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا و لە چوارجێوەی بنەما و ئەجندای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بەڕێز ماردین جەلال، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ک.ک.ن، بە هاوڕێیەتی ئەندامانی باڵای کۆبەست، سەردانی نوسینگەی فەرمی ڕەوتی نیشتمانیان کرد لە شاری سلێمانی، لە لایەن دکتۆر ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەکەو هاوڕێیانی لە ڕەوتی نیشتیمانی، پێشوازییان لێکرا. سەردان و کۆبوونەوەکە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بوو بۆ پێشخستنی پرۆژەی گەورەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی بۆ سەرتاسەری عێراق، کە ئامانج لێی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز و دادپەروەرە لە عێراقی فیدراڵدا. بەلەبەرچاو گرتنی ئەو واقیعەی کە عێراق، وڵاتێکی پڕ لە جیاوازیی ئاینی، مەزهەبی، و ئەتنیکیە و ساڵانێکە لە ناکۆکی و ئاڵۆزییەکاندا دەژی. هەر بۆیە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی لە دەستپشکەرییەکدا لە پێناوی بونیاد نانی ئاشتەوایی و پتەوکردنی سیستەمی دادوەری، و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دەستوریی یەکگرتوو هەنگاوێکی ستراتیژی هەڵێنا. شایانی ئاماژەیە کە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتێمانی لە ئەجندای خۆیدا گرنگی بە دروستکردنی پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و کەلتووری نوێ، چاکسازییە کۆمەلایەتییەکان، و یەکخستنی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق داوە. لە کۆبوونەوەی هەردولادا، گفتوگۆیەکی چڕ و سەرنجراکێش لەسەر پلانەکانی داهاتوو ئەنجام درا. بەڕێز ماردین جەلال جەختی لە گرنگی بەشداریکردنی هەموو پێکهاتە ئاینی، مەزهەبی، و ئەتنیکییەکانی عێراق کرد و وتی: "ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و دڵنیابوون لە بەشداری هەمووان لە پرۆژەی نیشتمانیی ئاشتی و یەکگرتوویی." ئەو هەروەها ئاماژەی بە پابەندبوونی ک.ک.ن دا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانییان بەبێ جیاوازی. لە لایەکی ترەوە، دکتۆر ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی فەرمی ڕەوتی نیشتمانی لە سلێمانی، لە وتارێکی سەرنجراکێشدا ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی ک.ک.ن کرد و جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان هەموو لایەنەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژە نیشتمانییە. بەڕێزیان وتیان : "یەکگرتوویی و هاوکاری بناغەی سەرکەوتنی ئەم هەوڵانەن.
سلێمانی ٤ی تەمووز ٢٠٢٥
لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانیدا، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، چاوی کەوت بە دادوەری بەڕێز حاکم ڕزگار، کە کەسایەتییەکی دیارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین. گفتوگۆیەکی وردو شێکارییەکی بە پێزیان دەربارەی ئامانجە نیشتمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ئەنجام دا، بە تایبەتی هەڵوەستەیان لەسەر ڕۆڵی کاریگەری یاساو دروست کردننی ئەنجومەنی سوڵحە کۆمەڵایەتییەکان کرد. کە لە سێیەمین کۆڕبەندی کۆبەست لە زانکۆی سلێمانی، بڕیار درا ئەنجومەنی سوڵحە کۆمەڵایەتییەکان بکرێتە پرۆژەیەک بۆ پێشخستنی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی دور لە تونوتیژیانە. ڕیزدار حاکم ڕزگار وەک سەرمەشقێکی پرۆژە نیشتیمانییەکان دوبارە دڵسۆزی و خەمخۆری خۆی لەم پرۆژەیەدا پیشان دا. سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی جەختی لە گرنگی ئەم هەنگاوە کردەوە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و ئارام.
سلێمانی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سلێمانی هەرێمی کوردستان - ئەمڕۆ، سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەڕێز ڤانیا عمر حمە خورشید ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بە نوێنەرایەتی کۆبەست بەشدارییەکی چالاکانەی کرد لە سیمینارێک کە لە لایەن سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی بەرێوەچوو. ئەم سیمینارە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی زانستی پیشەیی لە لایەن دکتۆر ئیسماعیل ئێشکەش کرا. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندازیارانی کشتوکاڵ، پسپۆڕان، و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرێوەچوو، کە گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەبارەی پێشکەوتنەکانی کەرتی کشتوکاڵ و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان ئەنجام درا.
سلێمانی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی خاتوو ماردین جەلال لە شاری سلێمانی بە مەبەستی دانانی بنچینەیەکی بەهێز بۆ ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکانی کۆبەست، وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکگوتاری کۆمەڵایەتی) بۆ ئایندەی کارو چالاکییەکانیان کۆبونەوەیەکی ستراتیجی ئەنجامدا. لە دانیشتنەکەدا ، کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەمبوڵی هۆزی عوزێری مام دارای حاجی برایمی چەرمەگا، بەڕێز میر فەیسەڵ کەریم خانی سەرۆکی هۆزی برادۆستی، بەڕێز کارزان چاڵگە سەرۆکی کۆبەندی کلتوری عوزێرییان، و بەڕێز کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی پێشووی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی قووڵ لەسەر ئەرکە نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدرا. لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هۆزە نیشتیمانییەکان و رێکخستنی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی لە چوارچێوەیەکی یەکگرتوو و ستراتیژیدا.
سلێمانی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بە ناوی خودای گەورەو میهرەبان ئەم کۆڕبەندە کە بە سەرپەرشتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی و بە هیمەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت، ، لەم دیمەنە جوانەدا، کە حکومەت، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ، سەرۆک هۆزەکان، گوندنشینان، ڕێکخراوەکانی ژنان، و مامۆستایانی ئاینی پێکەوە کۆبوونەتەوە، وەک خێزانێکی کوردی یەکگرتوو دەردەکەوین. ئەم یەکگرتووییە نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی کوردی، بە هەموو جیاوازییەکانیەوە، دەتوانێت لەسەر بنەمایەکی هاوبەش کۆببێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان و بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر. کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بۆچی ئەم کۆڕبەندەی بە پێویست زانی؟ چونکە کرنگییەکی زۆر دەدات بە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان. لەم دواییانەدا، کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کۆڕبەندی ڕایەڵەیەکی بەرفراوانی ئەنجام دا و پرۆژەی یەکوتاری کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاند. یەکەم هەنگاوی ئەم پرۆژەیە دروستکردنی ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان بوو، کە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانە کە کوردستان پێیوەی دەناڵێنێت. بۆیە پێمان وایە نابێت چاوپۆشی لەو کێشانە بکەین کە کۆمەڵگەکەمان لاواز دەکات. جاران، رێز لە باوک و دایک گیراوە ئێستا باپیرەو داپیرەکانمان دەنێرین بۆ حەڵوەتگەی پیری. جاران خێزانەکان یەکگرتوو بوون و بەهێز بون، ئێستا پەرتەوازەیەو جاران ڕۆحی مرۆڤەکان پارێزراو بون ئێستا مناڵی تازە لە دایۆ بوو لە ناو زبڵدانەکاندا دەدۆزینەوەو جاران ژن و پیاوی کورد بە شکۆوە دەژیان ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ پیرۆزیەکان لە دەست دەدەین.، جاران گەنجەکانمان پیاوانە، مەرد، بوێر، و ئازا بوون ئێستا بەشێکیان نازانین سەر بە کامڕەگەزن، جاران کوڕەکانمان چەکیان بەکاردەهێنا بۆ بەرگریکردن لە خاک و شەرەف. بەداخەوە، کە جاران چەک ئامرازێکی بەرگری بوو، ئێستا بۆ قەتڵ و تاوان لە ناو خێزانەکاندا بەکاردەهێنرێت. شەپۆلی کولتوورە بیانییەکان، وەک ئاڵوگۆڕی ژن و بازرگانیکردن بە ژن و منداڵ، کۆمەڵگەی کوردی لاواز کردووە، بە تایبەتی گەنجان کە گرفتی ماددەی هۆشبەر و دوورکەوتنەوە لە نەریتە نیشتیمانییەکان بون ، بوونەتە سەرچاوەی کێشە. لە لایەکی ترەوە شەپۆلێکی ئاڵوگۆڕی ژن و بازرگانیکردن بە ژن و منداڵی گەورەترین کارەساتی لە گەڵ خۆیدا هێناوە. هەر بۆیە لە بری شێخ مەحمود و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو لەبری حەبسەخانی نەقیب، عادلەخان، و لەیلا قاسم، بوکەڵەی قێزەون دروست بون بە تایبەتی بە مەبەستی قوڵکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و تێکدانی ئاکارو ڕەوشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردی. ئەمە ئەرکی ئێمە وەکو کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی و هەموو لایەن و کەسایەتییە نیتیمانییە ووشیارەکان قورستر دەکات کە بە یەکگرتوویی و بەرنامەیەکی بەهێز، ئەم کێشانە چارەسەر بکەین. ئەم کێشانە دەرئەنجامی کاریگەریی کولتورە دەرەکییەکانن، دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت دوژمنەکانی کوردستان، بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێ و هێزە سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکان، بەردەوام هەوڵی دروستکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، و ئابووری دەدەن بۆ لاوازکردنی یەکگرتوویی کورد. لە گەڵ ئەمانەشدا دوژمنانمان بەردەوام هەوڵ دەدەن پەرچەکرداری لە نێو کوردەکان دروست بکەن، وەک جیاوازی نێوان خێڵەکان و شارنشینان یان حزبە سیاسییەکان، کە یەکگرتوویی نیشتیمانی کەم دەکاتەوە. ئەم کێشانە، کە لە دەرەوە بە بەرنامە بۆ لاواز کردن و لەناوبردنی گەلی کورد دروست دەکرێن، پێویستی بە یەکگرتوویی نیشتیمانی و چارەسەری کۆمەڵایەتی هەیە، وەک سوڵحی کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان، بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی کوردی و بەرگریکردن لە ناسنامەی کلتور و نەریتەکانمان. چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان سوڵحی کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک هۆزەکان و سیستەمی دادوەری. ئەم بابەتە لەم کاتەدا، کە کوردستان بەرەو رووبەڕووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان دەچێت، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. سوڵحی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ نەریتە کوردییەکانماندا رەگ و ریشەیەکی قووڵی هەیە، و سیستەمی دادوەریش بناغەیەکی یاسایی فەرمی هەیە، هەردوکیان، دوو رێگەی جیاوازن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. لەم کۆڕبەندە دا، ئێمە ئەم دوو شێوازە بەراورد دەکەین، سوودەکان و کەموکورتییەکانیان دەخەینەڕوو، و رۆڵی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، بەتایبەتی ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان، لە چارەسەری ئەم کێشانەدا دەست نیشان دەکەین. سوڵحی کۆمەڵایەتی تەنها چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بەر لەوەی کێشەکان بگەنە پلەی تاوان، ئیشی لەسەر دەکات. سوڵح واتە کورد، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، وەک خێزانێک لەسەر ئەم خاکە پێکەوە بژین. متمانەی نێوانمان بەهێز دەکات، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان دەپارێزێت، و ژینگەیەکی ئارام بۆ ژیانێکی بێ کێشە فەراهەم دەکات. سەدان کەیسی کۆمەڵایەتی بە نهێنی چارەسەر کراون، کە لە ماوەیەکی کەمدا و بە تێچوویەکی کەم، رێز و شکۆی کەسەکان پارێزراوە. لە کاتێکدا کە سیستەمی دادوەری، بە هۆی قەرەباڵغی دادگاکان و زۆری کێشەکان، زۆرجار ساڵانێک دەخایەنێت و تێچوویەکی زۆری دارایی دەوێت. سوڵحی کۆمەڵایەتی، بە پێچەوانەوە، بە هۆی پیاوانی ئاینی و سەرۆک هۆزەکانەوە، بە شێوەیەکی خێرا و دۆستانە کێشەکان چارەسەر دەکات. لە ڕێگای سوڵحەوە کێشەکان بە کاتێکی کەم و بە تێچووی کەم چارەسەر دەبن. پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان، کە لە کوردستان زۆر گرنگن، لە مەترسی زیان دەپارێزرێن.سوڵح لەگەڵ کولتوور و نەریتە کوردییەکانماندا گونجاوترە، چونکە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەکات و گفتوگۆکان بە شێوەیەکی نهێنی بەڕێوە دەچن،بەمەش شکۆی کەسەکان دەپارێزێت.،ژینگەی سوڵح ئارامتر و کەمتر کێبرکارییە بەرامبەر ژینگەی توندوتیژی دادگاکان، سوڵح کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووتر دروست دەکات، کە پەرچەکرداری کەم دەکاتەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا سوڵحی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک لایەنی نەرێنی هەیە کە لەم پرۆژەیەدا ئیشی لەسەر دەکەین وەکو نەبوونی سیستەمێکی یاسایی فەرمی لە ئەنجومەنی سوڵحەکاندا دەکرێت جیددییەت کەم بکاتەو،لە سوڵحە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەگەر لایەنەکان لە هێزدا یەکسان نەبن، رێککەوتنەکان دەکرێت نادادپەروەرانە بن. رێککەوتنی نێوسوڵحەکانهێزییاساییان نییە بۆ تنفیذ واتا جێ بەجێکردنی بڕیارەکانیان، بۆیە لەوانەیە جێبەجێ نەکرێن، چونکە پابەندکەری یاسایی تیادا نییە. لە گەڵ ئەمانەشدا سوڵحی کۆمەڵایەتی بۆ تاوانە گەورەکانی وەکو کوشتن و تیرۆرو مادەی هۆشبەرو خیانەت لە نیشتیمان ناشێت و گونجاو نییە لە بەرامبەردا، سیستەمی دادوەری بەرنامەیەکی فەرمیی و یاساییە هێزی ناڕەزایی و هێزی جێبە جێکردنی هەیە، بڕیارەکان لەسەر بنەمای یاسا و رێسا رەسمییەکان دەردەچن، کە جیددییەت و پابەندبوون زیاد دەکات. و سیستەمی دادوەری هەوڵ دەدات یەکسانی و دادپەروەری بۆ هەموو لایەنەکان دەستەبەر بکات. لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارەکانی دادگا پابەندکەرن و دەتوانرێت بە زۆرەملێ جێبەجێ بکرێن. سیستەمی دادوەری گونجاو بۆ کێشە گەورەکان ، بۆ تاوانە گەورەکان یان کێشە ئاڵۆزەکان، سیستەمی دادوەری شێوازێکی گونجاوترە. چونکە مافە یاساییەکانی تاکەکان و کۆمەڵگە بە شێوەیەکی سیستەماتیک پارێزراون. لە سکاڵا دادوەریەکاندا هەموو پڕۆسەکان تۆمار دەکرێن، کە دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی یاسایی بەکاربهێنرێت. هاوکات لایەنە نەرێنییەکانی سیستەمی دادوەری ئەوەیە کە پڕۆسەی دادگا زۆرجار کاتێکی زۆر دەخایەنێت، کە زۆر جار بە ساڵان دەخایەنێت. لەگەڵ ئەوەی کەسی سکاڵاکارو سکاڵا لەسەرکراویش خەرجییەکانی پارێزەر، تێچووی دادگا، و خەرجییەکانی تر دەبێتە بارێکی قورس لەسەر شانیان زۆر جار ئەم بارە داراییە دەبێتە هۆکار لە داوکەی خۆیان بکشێنەوە، هەروەها لە پڕۆسەی دادگادا پەیوەندییەکان زیانیان پێ دەگات، چونکە زۆرجار کێبرکاری و دژایەتی لە نێوان لایەنەکانی داواکەدا دروست دەکات. لە ڕوی پاراستنی نهێنی کەیسەکانەوە، ئەگەر ببابەتەکە زۆر ڕوشکێن نەبێت، کە ئەویش دەکەوێتە سەر میزاجی دادوەرەکە، زۆربەی کەیسەکانی دادگا ئاشکران و دەکرێت کێشەکان ببنە بابەتی گشتی. لە سیستەمی دادوەریدا ، بە ڕەهایی لایەنێکی داواکە بە دڵ شکاوی لە داواکە دێتە دەرەوە، ئەمەش ڕق و کینەی نێوان لایەنەکان زیاد دەکات و هەستی تۆڵەکردنەوەو تاوان زیاد دەکات بۆدوای بڕیارەکانی دادکا. زۆر جاریش ئەو تۆڵە کردنەوەیە دوای جەندین ساڵ بە کوشتن و لەکەدارکردن کۆتایی دێت. لەسەر ئەم بنەمایە پرۆژە یاسای دروست کردنی ئەنجومەنی دادگای کۆمەڵایەتی ئامادە دەکەین کەلەم پرۆژەیەدا گرنگە پەڕلەمانی کوردوستان کاری جدی لەسەر بکات، و وەزارەتی داد پشتگیری بکات، دەبێت ئەنجومەنی سوڵحەکان فەرمی بکرێن ، جگە؟لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کەسانی ئاینی و یاسایی و ڕێکراوەکانی ژنن و تەواوی ڕێکخراوە ساساییە مەدەنییەکان ئامادەی ئەم سوڵحانە بن وە دەبێت هێزی یاسایی ببەخشرێت بەم ئەنجومەنانە، کاری ئەمئەنجومەنانە قورس و نایاسایی دەبێت ئەگەر سیستەمێ دادوەری پاڵپشتی لێ نەکات.. بۆ ماوەی سێ مانگە کار لەسەر ئەمپرۆژەیە دەکەین لە ماوەی دوو مانگی تریشدا کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کاری لەسەر دەکەین و لە کۆبونەوەیەکی گشتگیرانەی تەواوی چین و توێژەکان پرۆژەکەمان بە وردەکارییەوە لە بێژەنگ دەدەین و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین. بە هیوای پشتگیری هەموان بۆ کارو هەنگاوە نیشتیمانییەکانی کۆبەستی کۆمەڵاییەتی نیشتیمانی ماردین جەلال سەرۆی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی
سلێمانی ٢٦ی گوڵانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ بەرواری 17ی ئازااری 2025 سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە نوسینگەی کۆبەست لە گەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و مامۆستایانی ئاینی و سەرۆک هۆزەکانی سنوری شاری سلێمانی کۆبوەوە لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی خاتو ماردین جەلال هەڵوەستەی کرد لەسەر ڕۆڵ و پێگەی عەشیرەتەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا، کە بەدرێژایی مێژوو وەک کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕ، ماندوو، و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی، دەوری سەرەکیان هەبووە لە هەموو شۆڕشەکانی کورد. هۆزەکان ناکرێت پەراوێز بخرێن، چونکە بناغەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای کوردین و خاوەنی ڕەسانەتیەکی بەهێزن. بەڵام بەرەو پێشەوە، پێویستە گۆڕانکاریەکی ستراتیژی لە ئیش و کارەکانیاندا بکەن تا بتوانن لەگەڵ گۆڕانکاریە خێراکانی کۆمەڵگا و تەکنەلۆژیا هەنگاو بنێن. هەروەها باسی لەوە کرد کە دامەزراندنی دەستەی پارێزەران بۆ هەر هۆزێک پێویستە، پێویستە دەستەیەکی پارێزەرانی خۆیان هەبێت کە ئەرکی سەرەکی هاوکاریکردنی کەس و کاری عەشیرەتەکەی خۆی بێت. ئەم دەستەیە دەتوانێت کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکات، بە تایبەتی کێشەکانی کچان و ژنان، بە شێوەیەک کە نەگاتە ئاستی تاوان و خوێنڕشتن. ئەم گۆڕانکاریە خێرایەی لە کوردستان سەریهەڵداوە، بە هۆی هاتنی تەکنەلۆژیا و گۆڕانی شێوازی ژیان، شیرازەی خێزان و عەشیرەتەکانیشی تێکداوە. بۆیە، دەستەی پارێزەران دەتوانێت وەک پردێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ناوخۆیی. سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی باسی لەوە کرد کە سەرۆک هۆزەکان پێویستە پۆلێنی خزمان بکەن بە مەبەستی هاوکاریکردنی هەژاران، بۆ زانینی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. دەبێت داوا لە دەوڵەمەندانی ناو عەشیرەت بکرێت کە خێر و سەدەقەی خۆیان بە کەس و کاری خۆیان بدەن. ئەمە نەک تەنها کێشەی هەژاری کەم دەکاتەوە، بەڵکو پەیوەندی نێوان ئەندامانی عەشیرەتەکەش بەهێزتر دەکات و هەست بە یەکگرتوویی زیاتر دەکەن. لە کۆتاییدا پرۆژەیەکی گرنگیان باس کردو بە تێکڕای ئامادەبواا کفوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە کرد و بڕیاریاندا لە وادەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکانی کۆبەست بێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
سلێمانی ١٧ی جۆزەردانی ٢٠٢٥
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە چالاکییە هەماهەنگییەکانی لە نێوان ئەڵمانیاو بەریتانیاو کوردوستان. خاتوو ئاڤان، بەرپرسی چالاکییە پەروەردەییەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، لە ئەڵمانیا بە سەرکەوتوویی سیمینارێکی ئۆنلاینی بە بەرنامەی زووم بۆ مامۆستا سۆران وەهاب لە بەریتانیا رێکخست. سیمینارەکە تایبەت بوو بە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی و تێیدا گفتوگۆ لەسەر گرنگی زمان لە پاراستن و مانەوەی نەتەوە کرا. لەکۆتایدا سەرۆکی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەڕێز ماردین جەلال سوپاس وپێزانینی خۆی پیشانداو ووتی "زمان بنچینەی مانەوەی نەتەوەییمانەو ئەرکی سەرشانی هەموو کوردوستانییانە بیپارێزین و گەشەی پێبدەین".
٦ی جۆزەردانی ٢٠٢٥
لە دووەمین کۆڕبەندی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشانی لە شاری ڕانیە وەکو هەنگاوی کردەیی بۆ ئامانجە ستراتیجییەکانمان لە گەڵ ئەوەی نازناوی "پایتەختی شۆڕشەکان"مان بە شاری ڕانیە بەخشی، کە نیشانەی رۆڵی گرینگی ئەم شارەیە وەک ناوەندێکی سیاسی و کولتووری. سێ ئەنجومەنی گرنگیشمان ڕاگەیاند وەکو هەنگاوی کردەیی بۆ ئامانجە ستراتیجییەکانمان ، کە ئەوانەش ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتیمانی، ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان، و ئەنجومەنی ئاینزانە نیشتیمانییەکانن. ئەنجومەنەکانی { ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتیمانی، ئەنجومەنی هۆزە نیشتیمانییەکان، ئەنجومەنی ئاینزانە نیشتیمانییەکان}
ڕانییە ٢٦ی گوڵانی ٢٠٢٥
کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی دەشتی شارەزوری کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی لە ئامادەکاری کۆڕبەندییە گەورەکەی دەڤەری ڕاپەڕین دا
دەشتی شارەزوور ۲۳ی گوڵانی ۲۰۲٥
ئەمڕۆ نوێنەرایەتی کۆبەستیکۆمەڵایەتی نیشتیمانی کاک ڕێبەرو ئەندامانی ترمان بە شاندێک دوای بانگهێشت کردنیان بە فەرمی لە شاری کەرکوک بەشدارییان لە ڤیستیڤاڵی هۆزەکاندا کرد
کەرکووک ۳ی گولانی ٢٠٢٥
لە زنجیرەی پیرۆزبایی و ئامادەەییەکانی کۆبەست لە یادی نەورۆزدا وە بەمەبەستی پیرۆز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز .. نوێنەرایەتی کۆبەست بانگهێشتی کۆبونەوەی تایبەت بەم ڕۆژە کرا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی کاریز ..
کەرکووک ۲۰ی ئازاری ۲۰۲٥
لە کۆبوونێکی جەماووەریدا مەراسیمی (بەرزین)ی بەرێوەبرد لە کۆنفرانسێکیدا خەڵاتی بەرزینی پێشکەش بە بەرگریکارانی نیشتیمانی کرد .ئامانج لەو کۆنفرانسە پتەوکردنی بیری نیشتیمانی و یەک خستنی هێزو ئیرادەی کۆمەڵایەتی کەتێدا گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو باجی پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتی دەدات ، بۆیە مۆمی بەرگری نیشتیمانی لە گوندەکان و سنوری کەرکوک بەتایبەت داگیرسێندرا و هیوای مانەوە و بەرگری گەلی کوردیان دووپات کردەوە ، و بەڕوح و بیروباوەڕی خۆیان ستەمیان ڕەتکردەوە ، بۆ ئەم مەبەستە . کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی قارەمانانی بەرگری بەناو نیشانی( بەرزین ) خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا و لەلایەن ئەندامان و سەرۆکایەتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆز دەست نیشان کرد و بەرزنرخێندران .
کەرکووک ۲۷ی شوباتی ٢٠٢٥
بۆمەبەستی لێک تێگەیشتنی کومەڵایەتی و نیشتیمانی لەلایەن ڕێزدار (عبداللە کەمال نازەنینی) سکرتیری بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کرد دووای گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەسەر پرسی کاری پێکەوەیی دامەزراوەکان بۆ گەشەپێدانی ڕامیاری هاوبەش بەئامانج گرتنی پرسەنیشتیمانی و کۆمەلایەتیەکان گفتوگۆیەکی مێژوویی بەڕێوەچوو ، لەکۆتایشدا ڕێزدار (عبداللە کەمال نازەنینی) سکرتیری بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان هەمووجۆرە پشتیوانیەکی دووپاتکردەوە و کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بە دەرفەتێکی چارەسەری لێکدایەوە هەروەها بە پڕۆژەیەکی نوێی دەستنیشانکرد بەگرنگەوە باسی کۆبەستیان کرد. بۆهەمان مەبەست کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی پێشوازی پشتیوانیەکەیان بەرز نرخاند و دەڤەری بیتوێن وەک ناوەندی تێکۆشەرانی نیشتیمانی لێکدایەوە .
بیتوێن ۱۲ی شوباتی ٢٠٢٥
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ڕێزلێنانی بۆ ڕێزدار (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین کرد وەفدی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوە و ئامادەکاری بۆ کۆبەستی دووەمی خۆی لەشاری ڕانیە ڕاگەیاند بۆئەم مەبەستە لەلایەن ئیدارەی شارەکە پێشوازی کران و پشتیوانی جەنابی ئیدارەی ڕاپەرین بە ئومێدێکی گەورەی سەقەمگیر و پێشخستنی پرسی کومەڵایەتی و بیری نیشتیمانی لێک درایەوە . وەرهەوەها لەپای بەرپرسیاری و خزمەتەکانی جەنابی ئیدارەی ڕاپەرین کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ڕێزلێنانی شایستەیان پێشکەشکردن.
ڕاپەڕین ۱۰ی شوباتی ۲۰۲٥
ەندامانی باڵای کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بۆ پشتگیری و پیرۆز ڕاگرتنی شکۆی مامۆستایان سەردانی خێوەتگای مامۆستایانی شکۆداریان کرد , بۆ ئەم مەبەستە پشتیوانی و پەرۆشیان دووپاتکردەوە.
سلێمانی ٦ی گەڵاڕێزانی ۲٠٢٥
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی پانێلێکی بۆ سەرجەم کاندیدەکانی خولی شەشەمی پەڕلەمای هەرێمی کوردوستان سازکرد...بەمەبەستی پشتگیری و داڕشتنی پێگەی هەمووان وا بە تایبەتی هەموو کاندیدانی پەرلەمانی داهاتووی کوردستان لەئەرکی داهاوتویاندا گفتوگۆیەکی جدی و شەفاف ئەنجام درا لە قوڵبونەوەی ئەرک و بەرپرسیاریدا... ئامانجمانە هەموو ئەو پرسانەی لەماوەی ڕابردووی لە ئەرکی پەرلەمانیدا بەڕێوەچوون پرسە نیشتیمانی کەلتوری و کۆمەڵایەتیەکانیان تێدا فەرامۆشکرابوون جدیانە و ئەرکدارانە پەرلەمانی داهاتوو بکرێت بەجێبەجێ کردن و بەرەو دان بە دەوڵەتداریەکی نمونەیی
سلێمانی ۲ی شوباتی ٢٠٢٥
لەسەردانێکی کۆمەڵایەتیانەدا سەرپرشتیاری گشتی کۆبەستی کۆمەڵایەتی وەفدی یاوەری سەردانی بنەماڵەی شێخ محمودی حەفیدیان کرد ئامانج لەسەردانەکە خستنەڕووی پرسە کومەڵایەتیەکان و چالاکیەکانی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بوو ، خۆشبەختانە و وەک هەمیشە بنەماڵەی شێخ محمودی حەفید نمونەی نیشتیمان پەروەرین بەو پەری مێژووی کوردایەتیانەوە، پشتیوانیان بۆ کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی دڵنیا کردەوە.
بازیان ۲۱ی گەڵاڕێزانی ۲۰۲٤
شیعەکان کە نەوەی خەلیفەی ئیسلامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب بوون ڕەوتێکی نەرم و پێشکەوتوخواز بوون لە مێژوی ئیسلامدا. پێغەمبەرمان ڕازای خوای لەسەر بێت پەروەردەو گەورەکراوی دەستی ئەبوو تالیبی مامیەتی واتا باوکی عەلی، عەلی لە هاوەڵە یەکەمینەکانی ئیسلام بوەو لە پێناوی سەرخستنی هزری ئیسلامدا تێکۆشاوە.. بە هەموو شێوەیەک لە دژی تونددوتیژییە کۆمەڵایەتییەکان بووە. کەسایەتییەکی ئاشتیخوازو چاکساز بووە لە دژی دەسەڵاتی تاک ڕەوی و زۆرداری بووە، . بۆیە لە ڕۆژی ئەمڕۆدا شیعە مەزهەبەکان پێویستە ئەم ئەرکە لە ئەستۆ برن و ڕێگری بکەن لەبە سیاسەتکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ ئەم مەبەستە کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی ، لە کەرکوک بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ئاشورای حەسەن و حسێن.. لە نزیکەوە لە گەڵ ژنانی شیعە مەزهەب مشتومڕێکی دۆستانەو چارەسەرخوازانەمان ئەنجام دا لە پێناوی لەمپەر بوون لەو پرۆژە یاسایەی کە فراکسیۆنی شیعەکان هێناویانەتە پەڕلەمانی عێراقەوەو دەیەنەوێت وەک هەموار کردنەوەی یاسای باری کەسیەتی واژۆی زۆرینەی لەسەر بکرێت و بکرێتە یاسا.. کە ئەم یاسایە ڕێگا دەکاتەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی کوشتن و توندوتیژییەکان و لەم بارەیەوە مناڵان و ژنان زەرەر مەند دەبن.
کەرکووک ۱٥ی گەڵاڕێزانی ٢٠٢٤
کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەدەنگ هات لە پێناوی بەرگریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە یاساکانی باری کەسیەتی، بەتایبەت لەسەر بەشودانی کچانی تەمەن 9 ساڵ
سلێمانی ۱۳ی گەلاڕێزانی ۲۰۲٤
لە ژێربەیداخی بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی یەکێک لە ژیرترین نێردەی خۆی بۆ بابەتێکی گرنگی کۆمەڵایەتی دەست نیشان کرد بۆ،ئەومەبەستە بەشداری لەکۆبونەوەیەکی کۆمەڵەی ڕێکخراوەکانی ( CDO )کرد ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٥-٨-٢٠٢٤ کاتژمێری ١٠ ی سەرلەبەیانی ڕێکخراوەکەمان ( کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتمانی ) لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی کوردستان بەشداری کۆبونەوەیەکی گرنگی کرد لەگەڵ ڕێکخراوی ( ئۆڤییدۆ Ovido )ی ئەوروپی لەبارەگای CDO لەسەربابەتی ( چەمکی خۆپاراستن لەبەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ) .هەرلەمیانی کۆبونەوەکەدا نوێنەری کۆبەست ووتی تەنها خاڵێکی گرنگ وشیارکردنەوەیە لەمەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر وە ئاماژەی بەدوو خاڵی گرنگ کرد ( ١- هەوڵبدرێت وەک لایەنی پەروەردەیی ماددەی هۆشبەر ومەترسیەکانی بخرێتە ناو مەنهەجی خوێندن لەقۆناغەکانی سەرەتایی تا زانکۆ .٢- لەڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە هەوڵبدرێت،هەرکەناڵێکی تەلەفزیۆنی وڕادیۆیی بەشێک لەبەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ وشیارکردنەوەی خەڵک ) شایەنی باسە هەردوای کۆبونەوەکە سەرجەم ڕێکخراوە ئامادەبوەکان فۆرمی ئەندامێتی کاری هاوبەشیان پڕکردەوە لەگەڵ ڕێکخراوی Oviedo ی جیهانی کەبەشێوەی کۆنفیدراسیۆنێکی هاوبەش کاربکەن لەوبوارەدا .
سلێمانی ٥ی گەلاڕێزان ٢٠٢٤
یەکەمین کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی، لە سلێمانی هۆتیل داوا بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک عەشیرەت و ماڵبەتە جیاوازەکان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی ئەکادیمی و مامۆستایانی ئاینیی و نووسەران . مەبەست لە ڕێکخستنی ئەم کۆبەستە شکۆدارکردنی بەها کۆمەڵایەتیەکان، لە چوارچێوەی کۆمەڵگا و خێزان و گرنگیدان بە کولتوور و کێشە کۆمەڵایەتیەکان. مەبەست لەو پڕۆژەیە گەراندنەوەی شکۆی مرۆڤە و چەسپاندنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە .
سلێمانی ۱۳ی تەممووزی ۲۰۲٤