چالاکی

دامەزراوەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتێمانی بە شێوەی پشتیوانییەکی گرنگ، بڕی ١٨٠ پەرتوکی بەخشی بە کتێبخانەی شەنگال کە لەلایەن گەنجانی ناوچەکەوە دروست کراوە

صورة

ئەمڕۆ، لە بیرەوەرییەکی شکۆدارداین 35 هەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، یەکەمین مەشخەڵی ئەوئاشکرایە لە دوای وێرانبوونی شەنگال بەهۆی جەنگی داعش، گەنجانی ناوچەکە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەستیان کردووە بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ڕۆشنبیری کوردی. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا، کتێبخانەیەکیان دامەزراندووە بۆ پەرەپێدانی خوێندنەوە و زانیاری لە ناو کۆمەڵگادا. بۆیڵ ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بەردەوام بەشک بین لە زیندوکردنەوەی کلتورو ڕۆشنبیری گەلەکەمان، ئیدارەی کتێبخانەکە بە سوپاسەوە کتێبەکانیان لە دامەزراوەکەمان وەرگرت و هیوایان خواست کۆبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی بەردەوام هاوکارو پشتوانیین بێت بەپێی زانیارییەکان، ئەم کتێبخانەیە لە ئێستادا پێویستی بە ژمارەیەکی زیاتر لە کتێب هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر خزمەت بە خوێنەران و گەنجانی شەنگال بکات..هەر بۆیە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتودا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی پەرتوک بۆ ئەو کتێبخانەیە ڕابگەیەنین

سلێمانی،٢٩ی نیسان ٢٠٢٦